گۆڵف کێستۆن هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان
رووداو - هەولێر
کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەر حەقدەستەکانی وەرنەگرێت، بەردەوام نابێت لە وەبەرهێنانەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان حەقدەستەکانی مانگی 7 و 8ـی کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن، سێیەم بەرهەمهێنەری گەورەی نەوتی هەرێمی کوردستانی، نەبژاردووە، ئەمەش یەکەمجارە لەماوەی ئەمساڵدا حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان دوابکەوێت.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی گرێبەستی کۆمپانیاکان و لە چوارچێوەی پلانێکی نوێدا، حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان دەدات، بەڵام لە دوو مانگی رابردوودا ئەو پلانە جێبەجێنەکراوە.
جۆن فێرێر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن لەمبارەیەوە رایگەیاند" ئەمە زۆر نیگەرانی کردووین، نازانین لەبەرچی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی ئێمەی نەداوە".
فێرێر هەروەها رایگەیاند، ئامادەیە هەر لە بەیانییەوە دەست بە خەرجکردنەکانیان بکات، بەڵام بە مەرجێک دڵنیا بێت لەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە حەقدەستەکانی کۆمپانیاکەی دەدات.