یەک دۆلار بە 176 هەزار و 400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن بە پێچەوانەی رۆژی رابردوو، بەرزبووەتەوە.
دوێنێ هەینی، نرخی دۆلار 3100 تمەن دابەزی و بە 175000 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرا. ئەمڕۆ شەممە 1400 تمەن بەرزبووەوە و یەک دۆلار بەرامبەر بە 176400 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزترین نرخی دۆلار لە 24 کاژێری رابردوودا 180,000 تمەن بووە و نزمترین نرخیش بە 175000 تمەن.
نرخی ئێستای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەراورد بە هەفتەی رابردوو 3.08% دابەزینی پێوەیارە، بەڵام لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 55.83% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.