مسقاڵی زێڕی عەیار 21 گەیشتەوە 850 هەزار دینار
رووداو دیجیتاڵ
نرخی مسقاڵێک زێڕ 8 بۆ 10 هەزار دینار بەرزبووەوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتەوە 850 هەزار دینار.
بەپێی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ نرخی فرۆشتنی زێڕ بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 890 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 850 هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 728 هەزار دینارە.
چەند رۆژێکە نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان و جیهان ناجێگیرە؛ دوێنێ لەکاتی کرانەوەی بازاڕدا، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 847 هەزار دینار بوو، دواتر بۆ 825 هەزار دینار دابەزی، بەڵام لەکاتی داخرانی بازاڕدا بەم شێوەیە بوو:
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 880 هەزار دینار بوو
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 840 هەزار دینار بوو
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 720 هەزار دینار بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕ، هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێر بە نزیکەی 4100 دۆلارە و جێگیرە، بەڵام بەراورد بە دوێنێ، نزیکەی 50 دۆلار گران بووە.
رۆژی هەینیی رابردوو 17-10-2025، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتبووە 897 هەزار دینار کە بەرزترین نرخ بووە، کە تۆمارکرابێت؛ لەوکاتەوە نزیکەی 40 هەزار دینار دابەزیوە.
ئێستا بازاڕی زێڕ چاوەڕوانی ئاماری هەڵاوسانی مانگی رابردووە لە ئەمریکا کە بڕیارە سبەی کاژێر 15:30 بە کاتی هەولێر بڵاوبکرێتەوە. ئامارەکە دەکرێت کاریگەریی بەرچاو لەسەر نرخی زێڕ دابنێت.
لە مانگی ئاب رێژەکە 2.9٪ بووە. ئەگەر سبەی لەو رێژەیە کەمتر بێت، دەکرێت نرخی زێڕ بەرزبکاتەوە. ئەگەر زیاتریش بێت دەکرێت ببێتە هۆی دابەزینی.
کۆتایی ئەم مانگەش بانکی ناوەندیی ئەمریکا بڕیار لەبارەی رێژەی سوودەوە دەدات؛ پێشبینی دەکرێت بۆ جاری دووەم لە ئەم ساڵدا رێژەکە 2.25٪ کەمبکاتەوە.