ئەگەری راوەستانی شەڕی ئێران و ئیسرائیل بیتکۆینی گەیاندەوە 106 هەزار دۆلار
رووداو دیجیتاڵ
پۆستەکەی ترەمپ لەبارەی ئاگربەستی ئێران و ئەمریکا، نرخی بیتکۆینی زیاتر لە 5 هەزار دۆلار بەرزکردەوە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 24-06-2025، نرخی هەر بیتکۆینێك 5 هەزار و 700 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 106 هەزار و 48 دۆلار.
ئێستا هەر بیتکۆینێک بە نزیکەی 105 هەزار دۆلارە.
بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین لە درەنگانی شەوی رابردووەوە دەستیپێکرد، کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای ئاگربەستی لە ئێران و ئیسرائیل کرد.
بەیانیی ئەمڕۆش گوتی، ئێران و ئیسرائیل بە نزیکەیی لە هەمان کاتدا هاتوونەیە لام و داوای ئاشتییان کردووە.
لەدوای ئەو قسانەی ترەمپەوە، گەشبینی لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان دروستبووە، بەوپێیەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و ناسەقامگیریی جیۆسیاسی، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دراوە دیجیتاڵییەکان دانابوو.