نرخی بیتکۆین بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 65 هەزار دۆلار
رووداو دیجیتاڵ
نرخی بیتکۆین ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 1000 دۆلار بەرزبووەوە و بە نزیکەی 65 هەزار و 550 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەو پێیەش نرخی بیتکۆین لە ماوەی یەک رۆژدا نزیکەی 2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
نرخی گەورەترین دراوی دیجیتاڵی ماوەی چەندین هەفتەیە لەنێوان 60 بۆ 70 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ناڕوونییە جیۆسیاسییەکان هاوکات لەگەڵ سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆئەوەی بیتکۆین نەتوانێت بەرزبوونەوەیەکی مانادار لە چەند رۆژی رابردوو تۆماربکات.
لە ئەم ساڵدا نرخی بیتکۆین زیاتر لە 25%ی بەهای خۆی لەدەستداوە.