نرخی ئۆنسەیەک زیو بەرزبووەوە بۆ 73 دۆلار
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زیو هاوشێوەی کانزاکانی دیکە بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوەکانی و نرخی ئۆنسەیەکی گەیشتە 73 دۆلار.
لە ماوەی 3 رۆژی رابردوودا نرخی کانزای سپی لە 63 دۆلارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 73 دۆلار. نرخی زیو لە ئەمڕۆدا بە تەنیا 3 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەرزبوونەوەی نرخی زیو ئەمڕۆ بە رێژەی 4% هاوکاتە لەگەڵ گەشبینی بە دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر ئەوەی کە ئەمجارە ئەگەری هەیە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهاتنی شەڕی ئێران بێتە ئاراوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران جیددییە لە دانوستاندنەکان.
رێککەوتن لەگەڵ ئێران و ئەگەری کۆتاییهاتنی شەڕ دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی نیگەرانییەکان لەسەر سەرهەڵدانەوەی هەڵاوسان کەم ببنەوە، ئەوەش کاریگەریی لەسەر روانگەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا سەبارەت بە سیاسەتی نەختی دادەنێت.