دۆلارێک بە 108 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن رۆژی پێنجشەممە بەراورد بە دوێنێ 2 هەزار و 650 تمەن بەرزبووەوە و گەیشتە 107 هەزار و 650 تمەن کە بەرزترین ئاستییەتی لە مێژوودا.
 
بەرزترین ئاستی دۆلار لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 107 هەزار و 650 تمەن بووە و نزمترین ئاستیشی 107 هەزار و 400 تمەن بووە.
 
بەو پێیەش لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 6.81٪ بەرزبووەتەوە.
 
بەپێی بازرگانانی دراو لە ئێران ئەگەر لە چەند رۆژی داهاتوودا هەواڵی ئەرێنیی سیاسی لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی بڵاونەبێتەوە، نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن بە ئاسانی 110 هەزار تمەنیش دەرباز دەکات.