یەک دۆلار 136 هەزار تمەنی تێپەڕاند

رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن ئەمرۆ پێنجشەممە 850 تمەنی دیکە بەرزبووەوە و ئاستەکانی 135 هەزار تمەن و 136 هەزار تمەنیشی تێپەڕاند و یەک دۆلار ئێستا بە 135 هەزار و 500 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نزخی دۆلار بۆ چەند کاژێرێک لە سەرووی 136 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 136 هەزار و 100 تمەن بووەو نزمترین ئاستیشی 134 هەزار تمەن بووە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا دۆلار بەرامبەر بە تمەن 3.47٪ و لە ماوەی شەش مانگدا بەڕێژەی 59.88٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
کورتهێنانی بودجەی ئیران لەگەڵ ناڕوونی داهاتووی بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە گوشاری لەسەر نرخی تمەن دروستکردووە.