گازپرۆم نەفت بیری دووەمی لە کێڵگەی سەرقەڵا گەیاندە بەرهەمهێنان

رووداو - هەولێر

کۆمپانیای گازپرۆم نەفت رایگەیاند، بیری دووەمی لە کێڵگەی سەرقەڵا لە بلۆکی گەرمیان گەیاندووەتە قۆناخی بەرهەمهێنانی پیشەسازی.

بەپێی هەواڵێکی کۆمپانیای گازپرۆم، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە بیری دووەمی ئەو کێڵگەیە رۆژانە 11 هەزار بەرمیلە، کە دەکرێت بۆ رۆژانە 15 هەزار بەرمیلیش بەرزبکرێتەوە.

بەو پێیە لە هەردوو بیرە نەوتەکەیت سەرقەڵا، ئاستی رۆژانەی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووەتە 21 هەزار بەرمیل.

سێرگی پێترۆڤ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازپرۆم نەفت لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رایگەیاند، لەڕێگەی بیری دووەمی کێڵگەی سەرقەڵاوە دەتوانن زانیاری جیۆلۆجی زیاتر بەدەستبهێنن هەر لەبەرئەوەش ئەو بیرە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ کۆمپانیاکە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود