بەهای دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوە و ریکۆردیان تۆمار کرد

 
رووداو دیجیتاڵ

بەهای دیناری عێراقی و تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار بەرزترین ئاستیان لە ئەم ساڵدا تۆمار کرد؛ زێڕیش ناجێگیرە و بەراورد بە دوێنێ، هەر مسقاڵێک 5000 دینار دابەزیوە.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی گوت، "100 دۆلار بە 144 هەزار و 550 دینار دەفرۆشرێت. ئەم ساڵ یەکەمجارە دۆلار بگاتە ئەو بەهایە بەرامبەر دینار."
 
هەر ئەمڕۆ تمەن بەرزترین بەهای لە ئەم ساڵدا تۆمار کرد و لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بەرامبەر 7 ملیۆن و 250 هەزار تمەنە بە نەختی.
 
هەروەها ملیۆنێک لیرەی سووریا بە 138 هەزار و 500 دینارە؛ هاوکات 100 دۆلار بە نزیکەی 3800 لیرەی تورکیایە.
 
نرخی زێڕ
 
ئەمڕۆ شەممە نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 695 هەزار دینارە و عەیار 18 بە 595 هەزار دینارە.
 
لەبارەی جۆرەکانی دیکەی زێڕەوە، عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، "مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 795 هەزار دینارە و مسقاڵێک عەیار 22 بە 728."
 
بەراورد بە دوێنێ، هەر مسقاڵێک زێڕ 5000 دینار دابەزیوە.