بەڕێوەبەری سۆمۆ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان: ئەورووپا پێویستی پێیەتی
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، سبەی کاژێر 06:00ی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە. دەشڵێت، وڵاتانی ئەورووپا پێویستییان بەو نەوتەیە.
ئەمڕۆ هەینی 26ی ئەیلوولی 2025 عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا رایگەیاند، نەوتی خاوی بەرهەمهێندراو لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت دەکرێت، 50 هەزار بەرمیل رۆژانە بۆ بەکارهێنانی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان دەبێت و سامانە سرووشتییەکان سەرپەرشتیی بەکارهێنانی دەکات.
دوێنێ پێنجشەممە 25ى ئەیلوول محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "گەیشتینە رێککەوتنێکى مێژوویی، کە بەگوێرەى رێککەوتنەکە وەزارەتى نەوتى فیدراڵ، نەوتى بەرهەمهێندراوى هەرێمى کوردستان وەردەگرێت و لە رێگەى بۆریى عێراق - تورکیاوە هەناردە دەکرێت."
بەڕێوەبەری سۆمۆ ئاماژە بەوە دەکات، "کۆبوونەوەکان زیاتر لە 30 مانگیان خایاند و رێککەوتنەکە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی سێ ساڵە بوو."
لە ئاداری ساڵى 2023وە و لە ئەنجامی بڕیارێکی دادگەی پاریس، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیراوە، کە ئەوکات لەگەڵ نەوتى کەرکووکدا بڕەکەى رۆژانە دەگەیشتە نزیکەى 400 هەزار بەرمیل.
عەلی نزار دەڵێت، دەکرێت هەر بەم رێککەوتنە نەوتی کەرکووکیش لە رێگەی بۆریی تورکیاوە هەناردە بکرێتەوە.
سەبارەت بە پارەی نەوتیش، بەڕێوەبەری سۆمۆ گوتی، "پارەی نەوت دەخرێتە سەر هەژماری عێراق لە بانکی ناوەندیی ئەمریکا."
عەلی نزار: ئەورووپا بۆ جێگرەوەی نەوتی رووسیا پێویستی بەم نەوتەیە
بەڕێوەبەری سۆمۆ رایگەیاند، "راگەیاندنی ئەم رێککەوتنە لە کاتێکدایە، کیشوەری ئەورووپا پێویستی بەم جۆرە نەوتەیە وەک جێگرەوەیەک بۆ کورتهێنانی هەناردەکردنی نەوتی رووسیا و نەوتی وڵاتانی دیکە بۆیان."
عەلی نزار گوتیشی، "ئەم نەوتە لە بەندەری جەیهان بەردەست دەبێت کە ئێوەش دەزانن، بەندەرەکە دەکەوێتە سەر دەریای نێوەڕاست و لەنێو جەرگەی بازاڕی ئەورووپادایە. هاوکات لە رێگەی ئەم بەندەرەوە دەکرێ زۆر بە ئاسانی و باشتر و پیشەییانە و شەفافانە نەوتەکەمان بۆ هەردوو بازاڕی نەوتی ئەمریکای باکوور و باشووریش بگەیێندرێت."
بەڕێوەبەری سۆمۆ گوتیشی، "نەوتەکە لەلایەن کۆمپانیاکان و سامانەسرووشتییەکانەوە لە پێشابوورەوە رادەستی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەکرێ کە لەوێ بڕەکە دەپێوێت، دواتر لەوێوە هەناردەی بەندەری جەیهان دەکرێ و دەخرێتە کۆگەکانی نەوتەوە و لەوێشەوە ئەو کۆمپانیایانەی گرێبەستیان لەگەڵ سۆمۆ هەیە نەوتەکە دەکڕن."
عەلی نزار دەڵێت، توانیویانە دڵنیایی بدەنە کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتیش بە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دیاری کراوە، کە لە بەرامبەریدا نەوت بە کۆمپانیاکان دەدرێت.
هەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا ئامادە بوو و ئەم پرسیارانەی لە عەلی نزار کرد:

رووداو: ئایا سۆمۆ کرێی هێڵی بۆریی نەوت دەدات؟
بەڕێوەبەری سۆمۆ: سۆمۆ لایەنی پەیوەندیدارە بە رێککەوتنی هێڵی عێراقی - تورکی. ئەنجام وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ لایەنی بەرپرس و پەیوەندیدارن لە پێدانی تێچووی هێڵی نەوتی عێراقی – تورکی، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ لایەنی تورکی کراوە کە تاوەکو کۆتایی مانگی تەممووزی 2026 کراوە. ئێستاش کاردەکەین بۆ ئەو مەرجە نوێیانەی لایەنی تورکی خستوونیەتییەڕوو بۆ نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە. بەمنزیکانە دەست بە دانوستاندن دەکەین. لە راستیدا باش بوو ئەم پرسیارەتان کرد، چونکە ناردنی ئەم بڕەی ئێستا لە نەوتی بەرهەمهێندراوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان، دەستی دانوستاندنکاری عێراقی بەهێز و واڵاتر دەکات بۆ ئەوەی دانوستاندنی بەهێزتر لەگەڵ لایەنی تورکیا بکات، چونکە هێڵی نەوتی عێراقی - تورکی توانای هەناردەی رۆژانەی سەروو یەک ملیۆن بەرمیلی هەیە. بۆیە ئێمەش پێویستمان بە بەرهەم و هەناردەی زیاترە بۆ زامنکردنی بەکارهێنانی ئەم هێڵە و کۆگاکردنی نەوتەکان.
رووداو: رۆژانە لەسەر هەناردەکردنی چەند هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە رێککەوتوون؟
بەڕێوەبەری سۆمۆ: سەبارەت بەو بڕە نەوتەی بڕیارە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە بکرێ، ئێستا بەرهەمەکە نزیکەی 240 هەزار بەرمیل رۆژانەیە. نزیکەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی نێوخۆیی تەرخان دەکرێ و ئەو بڕەی دەمێنێتەوە نزیکەی 190 هەزار بەرمیل رۆژانە هەناردە دەکرێ. بەڵام ئەم بڕە جێگیر و چەسپێندراو نییە. دەزانین دوای بڕیاری دادگەی فیدراڵی لە 2022 و بڕیاری دادگەی پاریس لە 2023دا هەناردەی نەوت راگیرا. راگیرانی نەوتیش بە واتای وەستانی وەبەرهێنان دێت بۆ نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان. ئەنجام، تێکڕای بەرهەمی نەوتیش کەمبووەوە. ئێستا ئەم رێککەوتنە، هاندەر و پاڵپشتیکار دەبێ بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دەستپێشخەر بن لە زیادکردنی بەرهەمیان و هەربۆیەش لە چەند مانگی داهاتوودا بڕی نوێی بەرهەمە زیادەکە دەزانرێت تاوەکو دەگەینە ئەو ئاستەی یاسای بودجە دەڵێت، لانیکەم 400 هەزار بەرمیل رۆژانە هەناردە بکرێ. چاومان لەوەیە لەم بڕەش زیاتر بەرهەم هەبێ بۆ ئەوەی هەناردەی بازاڕە جیهانییەکانی بکەین.
رووداو: ئایا دەست بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووکیش لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە دەکرێت؟
بەڕێوەبەری سۆمۆ: سەبارەت بە نەوتی کەرکووک، هەرکاتێک ئامادەبێ بۆ هەناردەکردن، بەدڵنیاییەوە لە هەمان هێڵەوە دەست بەهەناردەکردنی دەکرێ. تەنانەت نەوتی بەسرەش، ئەگەر تۆڕی هێڵە نەوتییەکان تەواوکرابوونایە، دەکرا هەمان هێڵ بەکاربهێنین. ئەمەش بۆ داهاتوو کاری بۆ دەکرێ. حکومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ کاردەکەن بە ئاراستەی زیادکردنی دەروازەکانی هەناردەکاری نەوت بۆ ئەوەی بە ئاسانترین و خێراترین شێوە نەوتەکەی بگەیێنێتە بازاڕە جیهانییەکان.
'رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت کاتی نییە'
عەلی نزار لەبارەی ماوەی رێککەوتنەکەوە گوتی، "ئەم رێککەوتنە کاتی نییە، بەڵکو رێگەخۆشکەر دەبێ بۆ رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی درێژخایەن و کۆتایی بە هەموو ناکۆکییەکانی رابردوو دەهێنێت."
گوتیشی، "ئەم سێ مانگە وادەیەکە دیاری کراوە بۆ کۆمپانیا راوێژکارییەکە بۆئەوەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت دیاری بکات."
لەبارەی دەنگۆی بەقاچاخ فرۆشتنی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی تەنکەرەوە، بەڕێوەبەری سۆمۆ دووپاتی کردەوە، "هیچ بەڵگەیەکیان" لەبەردەست نییە لەسەر ئەو دۆسیەیە و گوتی، "بەپێی ئەم رێککەوتنە هەموو ئەو نەوتەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێندرێ، هەناردە دەکرێ. هەر بڕە نەوتێکیش لە دەرەوەی ئەم رێککەوتنەوە هەناردە بکرێت، نایاساییە و رووبەڕووی سزا و لێپێچینەوە و رێکاری یاسا و رێسا کارپێکراوەکانی عێراقی دەبێتەوە؛ بەهەمان شێوە رووبەڕووی سزاکانی دادگەی پاریس دەبێتەوە کە پرۆسەی ناوبژیکاری لەگەڵ لایەنی تورکیا کردبوو."