نرخی نەوتی برێنت بە نزیکەی 64 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەهۆی قەدەخەکردنی کاری کۆمپانیای شێڤرۆن لە ڤەنزۆیلا بەرزبووەوە.
یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 25 سەنت بەرزبووەوە و بە 64 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 24 سەنت بەرزبووەوە و بە 61 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەرچەندە ئەگەری کەمبوونەوەی نەوتی ڤەنزوێلا نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەگەری خستنەڕووی زیاتری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە، بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت سنووردار بوون.