بانکی ناوەندیی عێراق: لە رۆژانی داهاتوودا بەپێی پێویستیی بازاڕ دۆلار دەخەینەڕوو
رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیێنێت، لە رۆژانی داهاتوودا دۆلار بەپێی پێویستیی بازاڕ دەخەنەڕوو و رێنمایی نوێش بۆ ژمارەیەک لە بانکەکان دەردەچێت.
رۆژی چوارشەممە، 28-12-2022، ئیحسان یاسری، راوێژکاری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند، بانکەکەیان چەندین رێکاری گرتووەتەبەر بەمەبەستی دابینکردنی دۆلار، ئەوەش بەهۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی نێوخۆییدا.
رێنماییەکانی بانکی ناوەندی بە گوتەی یاسری بۆ ئەوەیە لە رۆژانی پشووی فەرمیشدا کاربکرێت، بەو پێیەش تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ دەکات بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی دۆلار. دەشڵێت، هەروەها بانکی ناوەندی کاردەکات لەسەر جێبەجێکردنی داواکاریی ئەوانەی کە پێویستیان بە دۆلارە بەمەبەستی گەشت و چارەسەر و خوێندن.
لە رۆژانی رابردوودا ناجێگیرییەکی زۆر لە بازاڕەکاندا دروستبوو و بەهای دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، لە رۆژی سێشەممە بەهای 100 دۆلار تاوەکو 159 هەزار دینار رۆیشت و لە کۆتایی رۆژەکەدا دابەزییەوە. ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر لە چەندین بۆنەدا بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەکردووە کە پلانیان نییە دەستکاریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بکەن.
راوێژکاری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دووپاتیکردەوە "لە رۆژانی داهاتوودا دۆلاری کاش بەشێوەیەک دەخرێتەڕوو کە تەواوی پێویستیی خەڵک فەراهەم دەکات."
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە بانکەکان پارەی هاووڵاتیان بە دینار خەرج ناکەن و ئەزموونی وڵاتی لوبنان لە عێراق دووبارە دەبێتەوە، ئیحسان یاسری گوتی، "ئەو زانیارییانە بە تەواوی ناڕاستن. دیناری زۆر بەردەستە لە بانکەکان و گەنجینەی بانکی ناوەندیی عێراق."