کەی هەموو مووچەخۆران مووچەی مانگی 10 وەردەگرن؟
رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بڕیارە کەمێکی دیکە لیستی مووچە رابگەیێندرێت و رۆژانی 29، 30 و 31ی مانگ هەموو فەرمانبەران مووچە وەردەگرن.
بەپێی قسەی سەرچاوەکەی رووداو، تاوەکو رۆژی چوارشەممە کە دوایین رۆژی 2025ـە، سەرجەم مووچەخۆران مووچەیان وەرگرتووە.
رووداو زانیویەتی، سبەی دووشەممە لە دوای کاژێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆوە مووچە بەردەست دەبێ.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان.
ئەو بڕەی بەغدا خستوویەتییە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، 942 ملیار و 845 ملیۆنە. پارەکە خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئەو بڕەی بەغدا خستوویەتییە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، 942 ملیار و 845 ملیۆنە. پارەکە خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
خشتەی دوایین مووچەی ساڵی 2025ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان