وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی ئەیلوول لە بەغداوە گەیشت
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول لە بەغداوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، رۆژی شەممە 29-11-2025 بڕی 941 ملیار و 874 ملیۆن دینار وەکو تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

رۆژی هەینی 28-11-2025 فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەبارەی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێویست بوو چوارشەممە یان پێنجشەممە بگات، بەڵام "پشتیوان بە خودا، یەکشەممە یان دووشەممە دەگات."
لە عێراق مووچەی مانگی 10 و بەشێکی مانگی 11ش خەرجکراوە. سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، "کار بۆ ئەوە دەکەین مووچەکانی دیکەش نەفەوتێن. یاسای بودجە تاوەکو 31ی کانوونی یەکەم کارایە، ئەگەر مامەڵەی سیاسیمان لەگەڵ نەکەن، ئەوا مووچەکان نافەوتێن."
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سەنگەر عەبدولڕەحمان، پێشکێشکاری رووداو کەوتووە، بڕیارە لە کاژێرەکانی داهاتوودا خشتەی مووچەی مانگی 9 بڵاوبکرێتەوە و سبەی یەکشەممە 30-11-2025 دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە بکرێت.