بەهای دینار و تمەن دابەزی

 
رووداو دیجیتاڵ

بەهای تمەن و دینار لە دابەزین بەردەوامە. ئاڵوگۆڕکارێکی دراو دەڵێت، "پرسی کشانەوەی ئەمریکا و دەنگۆی شەڕ بەهای دیناریان دابەزاندووە."
 
ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 142 هەزار 200 دینار دەفرۆشرێ، لەکاتێکدا پێنجشەممە لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 141 هەزار و 750 دیناری مامەڵەی پێوەکرا.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهای دینار کەمێک دابەزیوە، ئەوەش بە هۆکاری ئەوەی بڕیارە ئەمڕۆ ‌هێزی هاوپەیمانان لە عێراق دەست بە کشانەوە بکەن؛ هاوکات دەنگۆی روودانی شەڕیش هەیە."
 
بەهای تمەنی ئێرانیش بەردەوامە لە دابەزین. رەوەز میرزا گوتی، "ئەمڕۆ بە نەخت 100 دۆلار بە 9 ملیۆن و 850 هەزار تمەنە، بەڵام بە حەواڵە 10 ملیۆن و 40 هەزار تمەنە."
 
هەر ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، 100 دۆلار بە نەختی لەنێوان 10 ملیۆن و 100 بۆ 10 ملیۆن و 300 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەهای دراوەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:
 
100 دۆلار؛ 4000 لیرەی تورکی
 
ملیۆنێک لیرەی سووری بە 127 هەزار دینارە کە دەبێتە زیاتر لە 89 دۆلار.
 
100 یۆرۆ؛ 161 هەزار دینار
 
100 پاوەندی بەریتانی؛ 187 هەزار دینار
 
1000 کرۆنی سوێدی؛ 123 هەزار دینار
 
1000 کرۆنی نەرویجی؛ 113 هەزار دینار