رووداو دیجیتاڵ
خشتەی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی سوپەرلیگی تورکیا راگەیێنرا و یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان لە یەکەم یارییدا بەرامبەر ئەرزورووم سپۆر یاریی دەکات و لە گەڕی شەشەمدا رووبەڕووی بێشکتاش دەبێتەوە.
خشتەی یارییەکانی وەرزی 2026/2027ـی سوپەرلیگی تورکیا راگەیێنرا، یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستان، بۆ یەکەمجار بەشداری لە خولەکەدا دەکات.
لە گەڕی یەکەمی خولەکەدا یانەی ئامەدسپۆر لە یاریگای خۆیدا یاریی دەکات و بەرامبەر یانەی ئەرزورووم سپۆر یاریی دەکات، کە هەردووکیان لە وەرزی رابردوودا بە یەکەم و دووەمی ریزبەندی خولی پلە یەکی تورکیا خۆیان گەیاندە سوپەرلیگ.
گرنگترین یاریی ئامەدسپۆر لە گەڕی شەشەمدا دەبێت، کاتێک لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی بێشکتاش یاریی دەکات و ئەوە دەبێتە یەکەم یاریی گەورەی کەسک و سوور لە خولەکەدا.
لە گەڕی 11ـی خولی سوپەرلیگی تورکیا، یانەی ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لە ئیستەنبوڵ دەبێتە میوانی یانەی گاڵاتەسەرای و هەردوو تیپ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
پاشان لە گەڕی حەڤدەیەم و کۆتایی قۆناخی یەکەمی خولی سوپەرلیگی تورکیا یانەکە بەرامبەر یانەی فێنارباخچە یاریی دەکات و قۆناخی یەکەمی خولەکە کۆتاییدێت.
ئامەدسپۆر لە وەرزی 2025/2026 لە خولی پلە یەکی تورکیا یاریی دەکرد و بۆ یەکەمجار خۆی گەیاندە سوپەرلیگ.
یارییەکانی ئامەدسپۆر لە وەرزی نوێی خولی سوپەرلیگی تورکیا
گەڕی یەکەم؛ ئامەدسپۆر - ئەرزورووم سپۆر
گەڕی دووەم؛ قەیسەری سپۆر - ئامەدسپۆر
گەڕی سێیەم؛ ئامەدسپۆر - ترابزۆن سپۆر
گەڕی چوارەم؛ قاسم پاشا - ئامەدسپۆر
گەڕی پێنجەم؛ ئامەدسپۆر - باشاکشەهیر
گەڕی شەشەم؛ ئامەدسپۆر - بێشکتاش
گەڕی حەوتەم؛ گەنجلەربیرلیگی - ئامەدسپۆر
گەڕی هەشتەم؛ ئامەدسپۆر - کۆنیاسپۆر
گەڕی نۆیەم؛ سامسون سپۆر - ئامەدسپۆر
گەڕی دەیەم؛ ئامەدسپۆر - ئەیوپ سپۆر
گەڕی یازدەیەم؛ گاڵاتەسەرای - ئامەدسپۆر
گەڕی دوازدەیەم؛ ئامەدسپۆر - ریزەسپۆر
گەڕی سێزدەیەم؛ غازی عەنتاب - ئامەدسپۆر
گەڕی چواردەیەم؛ ئامەدسپۆر - ئالانیاسپۆر
گەڕی پازدەیەم؛ چۆروم - ئامەدسپۆر
گەڕی شازدەیەم؛ ئامەدسپۆر - گۆزتەپە
گەڕی حەڤدەیەم؛ فێنارباخچە - ئامەدسپۆر




