رووداو دیجیتاڵ
هێمن مەهدی، یاریزانی تایکواندۆی کورد، بەردەوامە لەسەر دەستکەوتەکانی و ئەمجارەش لە پاڵيوانێتییەکی جیهانیدا توانی پلەی دووەمی جیهان میدالیای زێڕ بەدەستبێنێت.
شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور میوانداریی پاڵەوانێتیی هەنمەدانگی نێودەوڵەتی کردووە، شەش هەزار وەرزشڤانی یاریی تایکواندۆ لەسەر ئاستی 60 وڵات بەشدارن، هێمن مەهدی پاڵەوانی کورد توانی پلەی دووەم بەدەستبێنێت.
ئەو وەرزشوانە کورد، لە پاڵەوانێتییەکەدا توانی لە یاریی خێرایی شکاندنی کاشی پلەی دووەمی جیهان و میدالیای زیو بباتەوە.
هێمن مەهدی، پاڵەوانی کورد لە کۆریا باشوورەوە لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو سپۆرتس گوتی "سەربەرزم کە وەک پاڵەوانێکی کورد بەشداربووم و ململانێکان بەهێز بوون، لەگەڵ ئەوەشدا لەنێو دەیان پاڵەوانی جیهاندا توانیم نیدالیای زیو بەدەستبێنم".
ئەو زیاتر گوتی "لە کاتی وەرگرتنی میدالیاکەش ئاڵای کوردستانم بەرزکردەوە کە وێنەی شەهید وڵاتی پێوە بوو، چونکە بەر لە شەهیدبوونی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەڵێنی دەسکەوتم پێدابوو، ئەو میدالیایە پێشکەشی رۆحی ئەوم کرد".
ئەو پاڵەوانە کوردە لەسەر ئاستی جیهان وەک شارەزای یارییەکە زۆر ناسراوە و ساڵانە دەسکەوت و میدالیای زێڕ و زیو دەباتەوە، نوێنەری یەکێتیی تایکواندۆی جیهانە لە کوردستان و عێراق.




