رووداو دیجیتاڵ
ئارسیناڵ بە فەرمی گواستنەوەی برونۆ گیمارایش، یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی نیوکاسڵ یونایتدی راگەیاند.
ئەمڕۆ بە فەرمی یانەی ئارسیناڵ گرێبەستی برونۆ گیمارێشی تەمەن 28 ساڵی راگەیاند. ئەم هەنگاوەش نزیکەی مانگێک دوای داواکاری یاریزانەکە بۆ جێهێشتنی نیوکاسڵ یونایتد دێت، بەوەش کۆتایی بەو ساڵانە هێنا لەگەڵ ماگپایس بەسەری بردن.
گیمارایش واژۆی لەسەر گرێبەستێک بۆ ماوەی 4 ساڵ کردووە، بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە تاوەکو ساڵی 2031 لەگەڵدایە. یاریزانەکە رۆژی پێنجشەممە پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند.
بڕی گرێبەستەکە 75 ملیۆن پاوەندە. گەنەرز دەیەوێت بەم گواستنەوەیە هێڵی ناوەندی تیپەکەی بۆ ململانێکانی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بەهێزتر بکات و کێبڕکێی چامپیۆنزلیگ بکات.
ئەم یاریزانە بەرازیلییە پێشتر لە یانەی لیۆنی فەرەنسییەوە رووی لە خولی ئینگلتەرا کردبوو، لەو ماوەیەشدا یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی پێکهاتەی نیوکاسڵ.




