رووداو دیجیتاڵ
جود بێلینگهامی ناوەڕاستکاری ریال مەدرید، بووە خاوەنی 50 گۆڵ لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان، بەدرێسی یانەکەیەوە.
جود پێشەوایەتیی ریال مەدریدی کرد بۆ بردنەوە لە راسینگ سانتاندێر لە گەڕی 11ی لالیگا، پاشئەوەی گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.
جود بەو گۆڵە، کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ یانەکەی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان، گەیاندە 50 گۆڵ و بەوەش ژمارە زینەدین زیدانی لەگەڵ یانەکە، یەکسانکردەوە.
ئەو یاریزانە ئینگلیزییە دوای یارییەکە خۆشحاڵیی خۆی بەو دەستکەوتە دەربڕی، دووپاتیکردەوە تیپەکە ئاستێکی باشی پێشاندا و خۆیشی دڵخۆشبوو، بەوەی گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد. دووپاتیکردەوە پێویستە هەمووان لە سەرکەوتن و گۆڵ تۆمارکردن لە ریال مەدرید بەشداری بکەن.
ریال مەدرید بەبردنەوە لە راسینگ سانتاندرێر، پلەی سێیەمی ریزبەندی لالیگای بەدەستهێنایەوە و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ، لە سێ خاڵدا هێشتەوە.




