رووداو دیجیتاڵ
تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید رایگەیاندووە، کیلیان ئێمباپێی هێرشبەری یانەکە، بەکردەنی کارکردنی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆندۆری ساڵی داهاتوو دەستپێکردووە.
کیلیان لە ریزبەندی خەڵاتی باڵۆندۆری ئەمساڵدا پلەی دووەمی لە دوای هاری کەینی براوەی خەڵاتەکە، بەدەستهێنا.
کۆرتوا کە دوای بردنەوەی ریال مەدرید لە ئایک ئەسینا، لە چامپیۆنزلیگ قسەیکردووە، دەڵێ، ئێمباپێ قۆناخی بێئومێدی لە دوای لەدەستدانی باڵۆندۆری ئەمساڵ تێپەڕاندووە، سەرسامیی خۆیشی لە دەنگدانی هەندێک رۆژنامەنووس، بۆ براوەی خەڵاتەکە دەربڕیوە.
گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە هەروەها دەپرسێت، "ئایا کیلیان دۆخەکەی تێپەڕاند؟ بەڵێ تێیپەڕاند، خەڵاتەکە بەپێی دەنگدانە و قورسە لە دەنگدانی هەندێک کەس تێبگەیت. هەندێک رۆژنامەنووس لە نێو دە باشترین دایاننەنابوو، لە دەنگدانی هەندێک لەوان تێناگەم".
کۆرتوا دەڵێ، کیلیان ئێستا کار بۆ بردنەوەی باڵۆندۆری ساڵی داهاتوو دەکات، بەکردەنی و بەتۆمارکردنی گۆڵەکانی، کارکردنی بۆ ئەو خەڵاتە دەستپێکردووە و ئێمەش لەگەڵیدا هەوڵی بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ دەدەین.
کۆرتوا هەروەها پشتگیری لە ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەکەی کردووە و دووپاتیکردووەتەوە، هەمووان پشتگیری دەکەن و متمانەیان بەتواناکانی هەیە، وێڕای ئەوەی ئەو رووبەڕووی زەحمەتییەکی زۆر دەبێتەوە بەهۆی بلۆکبەندی بەرگریکارانی تیپەکان و چاودێریکردنی تووندی ئەو.
کۆرتوا لە یارییەکەی ئایک ئەسینا، جارێکی دیکە ئاستێکی خەیاڵیی پێشکەشکرد و رۆڵی گەورەی هەبوو لەوەی تیپەکەی، بەتایبەت لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، زیاتر لە گۆڵێکی لێنەکرێت.




