رووداو دیجیتاڵ
بارسێلۆنا توانی به شێوازێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر كه‌وتنه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتلێتيكۆ مه‌درید پێچه‌وانه بكاته و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (2-1) یه‌كلاكرده‌وه، ئه‌ویش له‌و یارییه‌ی كه شه‌وی رابردوو، یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی 12 لالیگا كۆیانكردهوه، تێیدا ده‌ستوه‌ردانه ته‌كتیكییه‌كانی هانزی فلیكی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی رۆڵێكی سه‌ره‌كی گێڕا له گۆڕینی ئاراسته‌ی یارییه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ تیپه‌كه له نیوەی دووه‌مدا.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا، بارسێلۆنا به ئاستێكی لاواز ده‌ركه‌وت و رووبه‌ڕووی درز و كه‌لێنی زه‌ق بووه‌وه له هێڵی دواوه‌یدا، ئه‌مه‌ش وایكرد ئاتلێتيكۆ مه‌درید کۆنتڕۆڵی یارییه‌كه بكات و مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆڵی خاوه‌ن یاریگا دروستبكات، پێش ئه‌وه‌ی فێرمین لۆپێز گۆڵێك تۆمار بكات و هیوای گه‌ڕاندنه‌وه بۆ یانه كهتەلۆنییهكه په‌یدا بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌مدا، فلیك بڕیاریدا یه‌كه‌مین گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌نجامبدات به دوورخستنه‌وه‌ی فاریناس و به‌شداریپێكردنی فرێنکی دی یۆنگی هۆڵه‌ندی، له هه‌نگاوێكدا كه یارمهتكهر بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵ له ناوه‌ڕاستی یاریگادا و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه یاریزانانی ئاتلێتيكۆ له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا پێیدا جووڵابوون.
بوونی دی یۆنگ رۆڵی هه‌بوو له باشترکردنی دروستكردنی هێرشه‌كان و دابینكردنی توانایه‌كی زیاتر بۆ بارسێلۆنا له پاراستنی تۆپدا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه له نیوەی یه‌كه‌مدا به ئاسانی تۆپه‌كانی له‌ده‌ستده‌دا، هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌كه یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كه‌لێنی به‌رگری له باڵه‌كاندا دا.
سه‌باره‌ت به پلانی دووه‌م، بریتی بوو له په‌ره‌پێدانی سیستمی گوشاری به‌رز، به‌و پێیه‌ی بارسێلۆنا توانای زیاتری هه‌بوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تۆپ له ناوچه‌ی ئاتلێتیکۆ ، ئه‌مه‌ش یاریزانانی ئاتلێتيكۆی ناچار به پاشكه‌شه كرد و مه‌ترسییه هێرشبه‌ره‌كانی كه‌مكرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی تووشی سه‌ختی بوون له گه‌یشتن به گۆڵی خوان گارسیا.
بڕیاری سێیه‌میش، خۆی له رێكخستنه‌وه‌ی باڵی چه‌پدا بینییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی فلیك گۆڕانكارییه‌كی به‌رگریی ئه‌نجامدا به به‌شداریپێكردنی ئه‌ندرییاس كريستنسن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جێرارد مارتن بۆ به‌رگریكاری باڵی چه‌پ، له هه‌وڵێكدا بۆ داخستنی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه ئاتلێتیکۆ هێرشی لێوە دەکرد و به‌دیهێنانی هاوسه‌نگییه‌كی گه‌وره‌تر له نێوان هێڵی به‌رگری و هێرشبه‌ردا.
ده‌ستوه‌ردانه‌كانی فلیك ته‌نیا هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌كه نه‌بوون؛ به‌ڵكو خوان گارسیای گۆڵپارێز رۆڵێكی گرنگی گێڕا له هێشتنه‌وه‌ی بارسێلۆنا له که‌شوهه‌وای یارییه‌كه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی دوو ده‌رفه‌تی مه‌ترسیداری له كاتی باڵاده‌ستی ئاتلێتيكۆدا گه‌ڕانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به هاوڕێكانی بدات رێڕه‌وه‌كه راستبكه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه ناو كێبڕكێكه.
هه‌روه‌ها لامین یامال به‌رده‌وامبوو له جووڵه هێرشبه‌ره‌كانی و تاقیكردنه‌وه‌كانی بۆ درزبردنه ناو به‌رگریی ئاتلێتيكۆوه، پێش ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كه دروستبكات به پاسێكی یه‌كلاکه‌ره‌وه بۆ فێرمین لۆپێز له‌و هێرشه‌ی كه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی لێكهوتهوه، به‌مه‌ش بارسێلۆنا باڵاده‌ستی خۆی له گێمی دووه‌مدا وه‌رگێڕا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر كه یارییه‌كه‌ی یه‌كلاكرده‌وه.




