رووداو دیجیتاڵ
عەلیرەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزی کوردی هەڵبژاردەی ئێران، بووە یەکەم یاریزانی کورد لە مێژوودا، خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا بەدەستبهێنێت.
عەلیرەزا بەیرانوەند، کە ئێستا گۆڵپارێزی یانەی فەجر سیپاهی ئێرانییە، لەگەڵ هەردوو یاریزانی سعودی، سالم دۆسەری و فارس ئەلبریکان بەربژێری سەرەکی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا بوون و لە ئەنجامدا یاریزانە کوردەکە بووە باشترین یاریزانی 2026ـی ئاسیا، کە یەکەم یاریزانی ئێرانییە لەدوای 22 ساڵ ئەو خەڵاتە دەباتەوە.
عەلیرەزا بەیرانوەند، خەڵکی پارێزگای لۆرستانه لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو لە ماوەی ساڵەکانی 2014 تاوەکو 2019 باشترین گۆڵپارێزی خولی پلە نایابەکانی ئێران بووە و ساڵی 2019ش وەک باشترین کەسایەتی تۆپی پێی ئێران هەڵبژێردراوە.
درێژەی دەبێت




