کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جەمال موسیالا

جەمال موسیالا

وەرزش

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت
وەرزش22-11-2026

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت

رووداو دیجیتاڵ


فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی یاریزانانی پیشەگەر 'فیفپڕۆ'، رەخنەی تووندی لە لێدوانە بەردەوام و دووبارەکانی بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرت، بەهۆی قسەکردن لەسەر گرێبەستی جەمال موسیالا.


فیدراسیۆنەکە پێیوایە، لێدوانەکانی بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە، ستراتیجیەتێکی پێشتر پلان بۆ دانراوە، لەپێناو گوشار خستنە سەر ئەو یاریزانە و نوێنەرەکانی، بەر لە هەر دانوستاندنێک لە داهاتوودا.


فیدراسیۆنەکە داوای لە یانەکە کردووە، رێز لە پابەندییەکانی نێو گرێبەستەکە بگرێت، هەروەها دۆخی تەندروستیی ئەو یاریزانە و داهاتووی، نەکاتە بابەتی گفتوگۆی ئاشکرای نێو میدیاکان.


هەڵوێستی فیفپڕۆ، لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا دڵەڕاوکەی تووندی خۆی لە قسەی بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن خستووەتە روو، ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکی شانازیی یانەکە، ئۆلی هۆنیس و یان کریستیان دریسنی سەرۆکی جێبەجێکار و کارل هاینز رۆمەنیگێی سەرۆکی جێبەجێکاری پێشووی یانەکە، هەمان بەنزیکەیی هەمان گومانیان لەسەر گرێبەستی موسیالا دەبڕیوە، لەکاتێکدا ئەو یاریزانە لە پێکان گەڕاوەتەوە.


فیدراسیۆنەکە دەڵێ، "بەبۆچوونی ئێمە، ئەو جۆرە لێدوانە ستراتیجییە هاوئاهەنگی کراوانە بۆ گوشار خستنە سەر موسیالا و نوێنەرەکانی ئەون، بەر لە هەر دانوستاندنێک. دەبوو یانەیەکی گەورەی وەک بایرن میونشن، بەشێوەیەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکات".


هەروەها دەڵێ، بایرن میونشن بەرپرسیارێتی چاودێریکردنی یاریزانەکەی دەکەوێتە ئەستۆ، هۆشداری داوە لەوەی کە دۆخی نادڵنیایی لەبارەی داهاتووەوە، کاریگەریی نێگەتیڤ لەسەر تەندروستی یاریزانەکە لە رووی دەروونییەوە دروستدەکات، بەتایبەت لە قۆناخی شیاندنەوەی پاش پێکانەکەی".


فیدراسیۆنەکە هەروەها پێیوایە کە گۆڕینی باسکردن لە داهاتووی موسیالا و دۆخی تەندروستی ئەو بە بابەتێکی گشتی بۆ مشتومڕ، گوشارەکانی سەری زیاتر دەکەن.


فیفپڕۆ دووپاتیدەکاتەوە کە پێویستە گفتوگۆ لەبارەی گرێبەست و داهاتووی یاریزان، بەدوور لە رای گشتی و لە نێوان یانە و یاریزانەکە و نوێنەرەکانیدا بێت.


فیدراسیۆنەکە دووپاتیدەکاتەوە کە پێویستە رێزی گرێبەستەکان بگیرێن. روونیکردووەتەوە تووشبوونی هەر یاریزانێک بەپێکان، یان پاشەکشەی ئاستی، مافی ئەوە بە یانەکەی نادات، جارێکی دیکە دەرگای دانوستاندن بۆ قسەکردن لەسەر گرێبەستی یاریزانەکە، کە پێشتر رێکەوتنی لەسەرکراوە، بکاتەوە، هەروەکچۆن، یاریزان ناتوانێت بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی ناوازەوە، داوای زیادکردنی مووچەکەی بکات.


ئاماژەی بەوەداوە کە یانەکان و خولەکان و دەستەی یاریزانان، هاوڕان لەسەرئەوەی کە تەماشاکردنی سەقامگیریی گرێبەستەکان، یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی یارییەکە، هەر ئەو بنەمایەش یاریزانان و یانەکان، پێکەوە دەپارێزێت.


فیفپڕۆ هەروەها پشتگیری خۆی بۆ موسیالا دووپاتکردووەتەوە، لەگەڵ هەموو یاریزانانی دیکە، کە رێز لە پابەندییە گرێبەستییەکانیان دەبن و داوایکردووە، یانەکانیش بەهەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.


بڵاوکراوەی فیدراسیۆنەکە، پاش ئەو زنجیرە لێدوانە مشتومڕهەڵگرەی بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن هات، کە ئەوکات دەستیانپێکرد، کاتێک ئۆلی هۆنیسی سەرۆکی شانازیی بایرن میونشن، گومانی خۆی لەوە پێشاندا، موسیالا توانای بەدەستهێنانەوەی ئاستی پێشووی هەبێت، بەهۆی ناڵاندنی بەدەست پێکان و تێکچوونی سەقامگیریی تەزووە کارەباییەکانی مێشکییەوە، کە دەکرێ بەهۆی دەرمانەوە بەشێوەی کاتی کۆنترۆڵ بکرێن.


لای خۆیەوە، کریستیان دریسنی سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن گوتبووی، یانەکە چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەو دەکات، دەکرێ دواتر لەگەڵیدا دابنیشێت و گفتوگۆ لەسەر دۆخەکە بکەن.


کارل هاینز رۆمەنیگێ لای خۆیەوە، گوتبووی هیچ دڵنیاییەک نییە بۆ گەڕانەوەی موسیالا بۆ ئاستی پێشووی، هەر بۆیە دەکرێ مووچەکەی ببێتە جێگای مشتوموڕ، ئەگەر نەگەڕێتەوە ئاستی پێشووی.


بابەتی پەیوەندیدار

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت
وەرزش22-11-2026

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە