کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

مێسی سکاڵای یاسایی لە دژی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمار دەکات

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی پێچەوانە: بارسێلۆنا سکاڵا لەسەر سەرۆکی ریال مەدرید تۆماردەکات
وەرزش24-11-2026

هێرشی پێچەوانە: بارسێلۆنا سکاڵا لەسەر سەرۆکی ریال مەدرید تۆماردەکات

ئارسیناڵ و دۆرتموند یاریی لووتکە دەکەن و رایا یاریی ناکات
وەرزش24-11-2026

ئارسیناڵ و دۆرتموند یاریی لووتکە دەکەن و رایا یاریی ناکات

خولی ئەستێرەکانی عێراق لەبەردەم قەیرانی هێرشبەریدا
وەرزش24-11-2026

خولی ئەستێرەکانی عێراق لەبەردەم قەیرانی هێرشبەریدا



رووداو دیجیتاڵ


لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی دوای وازهێنانی لە یارییکردن بۆ هەڵبژاردەکە، هۆشداریی تووندی داوەتە بەرپرسانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەوەی پەنا دەباتە بەر دادگا، ئەگەر واز لە بەکارهێنانی وێنەی ئەو، بۆ پڕۆژە بازرگانییەکانیان نەهێنن.


دوای 20 ساڵ لە بوونی وەک دەموچاوی سەرەکی و بێڕکابەری تۆپی پێی وڵاتەکەی، پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان لیۆنێل مێسی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین، بە سەرۆکایەتیی کلاودیۆ تاپیا رووی لە داڕمان کردووە، دوای ئەوەی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە بە نووسراوی فەرمیی یاسایی داوای راگرتنی بەکارهێنانی ناو و وێنەی خۆی کردووە.


پارێزەرانی مێسی، ئاگادارییەکی یاسایی تووندیان ئاراستەی فیدراسیۆنی وڵاتەکەیان کردووە، بە مەبەستی رێگریکردن لە بەکارهێنانی وێنە و ناوی مێسی بۆ هەر پڕۆژەیەکی بازرگانی. ئەو بڕیارە بەهۆی تێوەگلانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین و خودی کلاودیۆ تاپیای سەرۆکی فیدراسیۆنەکەیە، لە دۆسێی گەندەڵیی دارایی و بەهەدەردانی ملیۆنان دۆلار.


پێشتر، پۆلیسی ئەرجەنتین هەڵیکوتابووە سەر بارەگای فیدراسیۆنەکە و دەستی بەسەر چەندین نووسراو و دۆسێی تایبەتدا گرتبوو.


پارێزەرەکانی مێسی، هەروەها سکاڵای یاساییان لە شاری مەیامیی لە ئەمریکا تۆمارکردووە، ئەوەش بەهۆی بەکارهێنانی ناوی مێسی لە تەنیشت ناوی فیدراسیۆنەکە، لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ڤێنزوێلا، لە کاتێکدا مێسی بەشداری لە یارییەکەدا نەکردووە.


قەیرانەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری نرخی بلیتەکانیشەوە قووڵتر بووەتەوە؛ لە یاریی ماڵئاوایی مێسی بەرامبەر بێنین، نرخی بلیتەکان لە بازاڕی رەشدا گەیشتە زیاتر لە 600 دۆلار. لە بەرامبەردا، لە یارییە دۆستانەکانی ئەم دواییەی ئەرجەنتین، بەبێ ئامادەبوونی مێسی بەرامبەر ئۆروگوای لە یاریگای لابۆمبۆنێرا و کۆستاریکا لە کۆردۆبا، یاریگاکان بە تەواوی چۆڵ بوون و هاندەران ئامادە نەبوون پارەیەکی زۆر بۆ بلیت بدەن، بەجۆرێک لە یارییەکەی کۆستاریکا، بەرپرسانی یاریگا لە نیوەی یارییەکەدا دەرگاکانیان بە بێبەرامبەر بەڕووی هەزاران هاندەردا کردەوە، تاوەکو کورسییە بەتاڵەکان پڕبکەنەوە.


ئێمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەرجەنتین، لەبارەی چۆڵبوونی یاریگاکان گوتی "دەبێت کارێک بکەین خەڵک دووبارە ئاشقی ئەم هەڵبژاردەیە ببنەوە، دەزانین لیۆ لێرە نییە، بەڵام پێویستمان بەو خۆشەویستییەیە". سێرجیۆ ئەگوێرۆش باسی لەوە کرد کە هاندەران زیاتر بۆ بینینی مێسی دەهاتنە یاریگاکان و ئێستا بەبێ بوونی ئەو، حەز دەکەن لە ماڵەوە تەماشای یارییەکان بکەن.


سەرەڕای ئەو ئاڵۆزییە داراییانە، لیۆنێل سکالۆنی، گرێبەستەکەی وەک راهێنەری ئەرجەنتین تاوەکو مۆندیالی 2030 نوێکردەوە، بۆ داڕشتنەوەی نەوەیەکی نوێ. لە کاتێکدا درێسی ژمارە 10 لە یارییەکانی رابردوودا هەڵپەسێردرا، نیکۆ پازی تەمەن 22 ساڵان و یاریزانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی، بووەتە بەربژێری یەکەم بۆ وەرگرتنی درێسەکەی مێسی، دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر کۆستاریکا، بەتایبەت دوای ئەوەی خێزانی یاریزانەکە ئاشکرایانکرد، کە دایکی مێسی دوای یاریی ماڵئاوایی کوڕەکەی، بە چاوی پڕ فرمێسکەوە دەستی نیکۆ پازی گرتووە و پێی راگەیاندووە ئەو جێنشینی شایستەی کوڕەکەی دەبێت لە پێکهاتەی تانگۆدا.


بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی پێچەوانە: بارسێلۆنا سکاڵا لەسەر سەرۆکی ریال مەدرید تۆماردەکات
وەرزش24-11-2026

هێرشی پێچەوانە: بارسێلۆنا سکاڵا لەسەر سەرۆکی ریال مەدرید تۆماردەکات

ئارسیناڵ و دۆرتموند یاریی لووتکە دەکەن و رایا یاریی ناکات
وەرزش24-11-2026

ئارسیناڵ و دۆرتموند یاریی لووتکە دەکەن و رایا یاریی ناکات

خولی ئەستێرەکانی عێراق لەبەردەم قەیرانی هێرشبەریدا
وەرزش24-11-2026

خولی ئەستێرەکانی عێراق لەبەردەم قەیرانی هێرشبەریدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە