رووداو دیجیتاڵ
یانەی زاخۆ لە مێرکاتۆیی زستانە دوو یاریزانی پیشەگەر دەهێنێتە ریزەکانی، دەستبەرداری هیچ یاریزانی نێوخۆیی نابیت،
زاخۆ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لەم وەرزەی خولی ئەسێرەکانی عێراق لە دوای 14 گەڕی خولەکە سێ راهێنەری گۆڕیوە و چاوی لەوەیە لەگەڵ راهێنەرە نوێیەکەی حوسام سەید تاوەکو کۆتای وەرز بەردەوام بێت.
سەرچاوەیەک لە نێو یانەی زاخۆ بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند کە حوسام سەیدی راهێنەر تاوەکو ئێستا بە فەرمی داوای هیچ یاریزانێکی لە دەستەی کارگێڕیی یانەی زاخۆ نەکردووە، ئامادە نییە دەستبەرداری هیچ یاریزانێکی نێوخۆیی بێت، حوسام سەید پێیوایە رێژەی یاریزانەکانی زۆر کەمە و پێویستی بە یاریزانی زیاتر هەیە، بەڵام تەها زاخۆی لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەڤانی گوتی پێوستمان بە دوو یاریزان هەیە کە یەکێکیان لە هێڵی ناوەڕاستە ئەوەی دیکە لە هێڵی هێرشبەری یاریی دەکات.
سەرچاوەکە بە رووداو سپۆرتسی، راگەیاند کە یاریزان ئیلیۆن ئادەم, بەهۆی یاری پێنەکردن و کێشەی دارایی بێ پرسی یانەکە تیپەکەی بەجێهێشتووە لە شوێنی ئەو یاریزانێکی پیشەگەر دەهێنن، سەبارەت بە دەنگۆی هێنانی گۆلپاریزی یانەی گەرمە و هەڵبژاردە عێراق، گوتی بەهیچ شێوەیەک قسەمان لەگەڵ گۆڵپارێزەکە نەکردووە و لە پلانمان نییە بیهێنینە ریزی یانەکەمان.
سەبارەت بە کێشەی مووچەی یاریزانان رایگەیاند کە ئەوە تەنیا گرفتی بەردەم یانەی زاخۆ نییە تەواوی یانەکانی عێراق کێشەی مووچەیان هەیە، دەبێت یاریزانەکان و ستافی راهێنەران و دەستەی کارگێری هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەبێت یانەکە بگەیننه کەنارێکی ئارام لە پێگەیەک دابن شایەنی ناو ناسنامەی زاخۆ بێت.
یانەی زاخۆ ئەمساڵ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی سەرەتای وەرزەکە هەریەک لە راهێنەرانی تیپەکەی لۆران بانێدی فەرەنسی و تەڵاڵ بەلوشی قەتەری لە تیپەکەی دوورخستووەتەوە و لە کۆی 14 گەڕ تەنیا 14 خاڵی هەیە.




