کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جود بێلینگهام

جود بێلینگهام

وەرزش

ریال مەدرید بە 5 گۆڵ لە ئایندهۆڤنی بردەوە؛ ئارسیناڵ و سیتی یەکسان بوون

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زاخۆ بەدوای هێرشبەرێکی گۆڵکاردا دەگەڕێت
وەرزش24-11-2026

زاخۆ بەدوای هێرشبەرێکی گۆڵکاردا دەگەڕێت

نازناوەکە لە مەغریب وەرگیرایەوە؛ سەنیگال بە بڕیاری دادگا جامی ئەفریقیای پێبەخشرایەوە
وەرزش24-11-2026

نازناوەکە لە مەغریب وەرگیرایەوە؛ سەنیگال بە بڕیاری دادگا جامی ئەفریقیای پێبەخشرایەوە

نوێترین زانیاریی لەبارەی چارەنووسی گراهام ئاڕنۆڵد
وەرزش24-11-2026

نوێترین زانیاریی لەبارەی چارەنووسی گراهام ئاڕنۆڵد

رووداو دیجیتاڵ


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر میوانەکەی، ئایندهۆڤنی هۆڵەندی، بە ئەنجامی 5-1 بەدەستهێنا، دوای ئەوەی دواکەوتنی بە گۆڵێک بۆ سەرکەوتنێکی بەرفراوان گۆڕی، لەو یارییەی ئێوارەی سێشەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە چوارچێوەی رکابەرییەکانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگدا کۆی کردنەوە.


ئایندهۆڤن لە خولەکی 32دا لە رێگەی ئیڤان پێریسیچەوە بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد، بەڵام ریال مەدرید لە گێمی دووەمدا هاتەوە سەر هێڵ و سوودی لەو گۆڕانکارییانە وەرگرت کە راهێنەرەکەی، جۆسێ مۆرینیۆ، بە بەشداریپێکردنی جود بێلینگهام، دین هاوسن و ئیبراهیما کۆناتێ ئەنجامی دان.


فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی لە خولەکی 50دا ئەنجامەکەی بۆ یانەی شاهانە یەکسان کردەوە، پێش ئەوەی بێلینگهام لە خولەکی 60دا پێشکەوتن ببەخشێتە خاوەن یاریگا.


ریال مەدرید بەردەوام بوو لە باڵادەستی خۆی دوای ئەوەی کیلیان ئێمباپێ گۆڵی سێیەم و چوارەمی لە خولەکەکانی 64 و 84دا تۆمار کرد، ڤینیسیۆس جونیۆریش بە تۆمارکردنی گۆڵی پێنجەم لە خولەکی 87دا گۆڵی تۆمارکرد.


بەم سەرکەوتنە، ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 15 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی قۆناخی خولەکە بە تۆمارکردنی سەرکەوتنی تەواو دوای پێنج بردنەوەی لەسەریەک، لە کاتێکدا کۆی خاڵەکانی ئایندهۆڤن لە 4 خاڵ لە پلەی بیست و هەشتەمدا وەستا.


مانچێستەر سیتی لەگەڵ ناپۆلی لە چامپیۆنزلیگدا یەکسان بوو


لە یارییەکی دیکەدا، مانچێستەر سیتی بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ ناپۆلی یەکسان بوو.


ئەیوب بوعەدی و رەیان شەرقی دوو گۆڵەکەی یانە ئینگلیزییەکەیان تۆمار کرد، لە بەرامبەردا راسمۆس هۆیلاند و نۆوا لانگ دوو گۆڵەکەی ناپۆلییان تۆمار کرد، بۆ ئەوەی هەر یانەیەک خاڵێک بەدەست بهێنێت.


مانچێستەر سیتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 10 خاڵ لە پلەی شەشەمدا، لە کاتێکدا ناپۆلی گەیشتە 4 خاڵ لە پلەی بیست و حەوتەمدا.


ئارسناڵ دوو خاڵ بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند لەدەست دا


هەروەها یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لەگەڵ میوانەکەی، بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوو، لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا کە گۆڵگۆڵکردنی نێوان هەردوو یانەی بەخۆیەوە بینی.


ڤیکتۆر یۆکێرێش لە خولەکی دەیەمدا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ئارسیناڵ تۆمار کرد، پێش ئەوەی ماکسیمیلیان بایێر لە خولەکی 55دا ئەنجامەکە بۆ بۆرووسیا دۆرتمۆند یەکسان بکاتەوە.


بەم ئەنجامە، ئارسیناڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 11 خاڵ لە پلەی پێنجەمدا، لە کاتێکدا دۆرتمۆند گەیشتە 10 خاڵ لە پلەی حەوتەمدا.

بابەتی پەیوەندیدار

زاخۆ بەدوای هێرشبەرێکی گۆڵکاردا دەگەڕێت
وەرزش24-11-2026

زاخۆ بەدوای هێرشبەرێکی گۆڵکاردا دەگەڕێت

نازناوەکە لە مەغریب وەرگیرایەوە؛ سەنیگال بە بڕیاری دادگا جامی ئەفریقیای پێبەخشرایەوە
وەرزش24-11-2026

نازناوەکە لە مەغریب وەرگیرایەوە؛ سەنیگال بە بڕیاری دادگا جامی ئەفریقیای پێبەخشرایەوە

نوێترین زانیاریی لەبارەی چارەنووسی گراهام ئاڕنۆڵد
وەرزش24-11-2026

نوێترین زانیاریی لەبارەی چارەنووسی گراهام ئاڕنۆڵد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە