کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئانتۆنی گۆردۆن

ئانتۆنی گۆردۆن

وەرزش

سەرکەوتنێکی گەورە بۆ بارسێلۆنا؛ سەباح بە 4-1 گۆڵ دۆڕا

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن
وەرزش25-11-2026

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە
وەرزش25-11-2026

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە
وەرزش25-11-2026

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ


بارسێلۆنا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی سەباحی میواندار و پاڵەوانی ئازەربایجاندا تۆمار کرد، بە ئەنجامی (4 ـ 1) ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕی پێنجەمی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگی 2026 ـ 2027.


بارسێلۆنا دوای تێپەڕبوونی نیو کاژێر بەسەر دەستپێکی یارییەکەدا گەڕایەوە و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد، دوای ئەوەی ئانتۆنی گۆردۆنی ئینگلیزی سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم.

گۆردۆن گۆڵەکەی لە خولەکی 31دا تۆمار کرد، پێش ئەوەی گۆڵێکی دووەم تۆمار بکات کە ناوبژیوانی ڤار بەهۆی ئۆفسایدەوە لە سەرەتای هێرشەکەدا لە دژی گابریێل جیسوسی هێرشبەر هەڵیوەشاندەوە.


گێمی دووەم بۆ بارسێلۆنا یەکلاکەرەوە بوو؛ کاتێک فلیک دانی ئۆڵمۆی لە شوێنی پێدری هێنایە ناوەوە و تیپەکە بە وزەیەکی نوێ و گوشارێکی بەردەوام هاتە دەرەوە کە بووە بارگرانی بەسەر خاوەن یاریگاوە.

تەنیا دوای پێنج خولەک، گۆردۆن جارێکی دیکە تۆڕی گۆڵی هەژاند لە هێرشێکی هاوشێوەی گۆڵی یەکەمدا، کاتێک هێرشبەرە ئینگلیزییەکە تۆپەکەی ئاراستەی گۆڵی کرد.


ئەلێخاندرۆ باڵدێ پاسێکی نارد و کەریم ئادێیمی کردییە ناو تۆڕ و گۆڵی سێیەمی لە خولەکی پەنجا و پێنجەمدا تۆمار کرد.


دوای چەند خولەکێکی کەم، گابریێل جیسوس تۆپێکی گەڕاوەی لە گۆڵپارێزی خاوەن یاریگاوە دوای لێدانێکی گۆشە قۆستەوە و کۆتایی بە شکستە قورسەکە هێنا.


کاتێک بارسێلۆنا 4-0 پێش کەوت، یارییەکە بە شێوەیەکی کرداری کۆتایی هات، یاریزانانی بارسا بە شێوەیەکی بەرچاو توندیی هێرشەکانیان کەم کردەوە و یانەی سەباح هەلەکەی قۆستەوە بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکە بە گۆڵێک لەلایەن جۆی لانس میکلزەوە.


بارسێلۆنا کۆنترۆڵی خۆی بەسەر یارییەکەدا تاوەکو کۆتایی پاراست و سەرکەوتنی بە 4 ـ 1 بەدەستهێنا و گەیشتە 12 خاڵ و لە پلەی چوارەمدا جێگیر بوو، لە کاتێکدا کۆی خاڵەکانی یانەی سەباح لە 3 خاڵدا وەستا.


بابەتی پەیوەندیدار

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن
وەرزش25-11-2026

پێپ گواردیۆلا: کەسی وەک مێسی نابینمەوە و نەدەبوو ئەوکارە لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە
وەرزش25-11-2026

دەقی راپۆرتی سەرپەرشتیاری یارییەکەی نێوان دهۆک و هەولێر لەبارەی شەڕەکەوە

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە
وەرزش25-11-2026

میدیای ئەڵمانیا: جەمال موسیالا نەخۆشییەکەی خۆی لە بەرپرسانی بایرن میونشن شاردووەتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە