گوڵسەران و جیهان هاوسەرگیریان کرد

رووداو - هەولێر 

زنجیرە درامای (پارچە پارچە) بوون لە تەلەڤزیۆنی ستاری تورکی بەردەوامە و لە کۆتا زنجیرەکانی نزیک بووەتەوە.

جیهان و گوڵسەران بڕیاری کۆتاییان دا بۆئەوەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییان بکەن و بڕیارەکەشیان بە هەموو کەس راگەیاند.

جیهان منداڵەکانی کۆکردەوە و هەواڵەکەی پێی راگەیاندن.

دیلاراش ناچاردەبێ بە واقیعەکە رازی بێ و سەردانی گوڵسەران دەکات.

دیلارا بە گوڵسەران دەڵێ ئەو رازییە بە هاوسەرگیرییەکە و دەیەوێ کۆتایی بە ناکۆکییەکان بێنێ.

دیلارا، کە دووگیانە و پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێیەکی کۆنی جیهان بە ناوی هارون هەیە، داوا لە گوڵسەران دەکات ئاگای لە منداڵەکان بێت و ئەمانەت بن لە لای.

دیلارا بەشداری ئاهەنگەگە ناکات و بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێ، منداڵەکانیش خۆیان دەگۆڕن و دڵخۆشیان پێوەدیارە لە ئاهەنگەکەدا.

وەک هەموو جارێکیش خۆشییەکان ناخۆشی بەدوادا دێ، لە ئاهەنگەكە شەڕ روودەدا و تەقەی تێدەکەوێ.