'رەوشەنێ شەقراوێ' نوێترین بەرهەمی ماهیر ئەمینە


رووداو دیجیتاڵ

"رەوشەنێ شەقراوێ" نوێترین بەرهەمی هونەرمەند ماهیر ئەمینە و لە رێوڕەسمێکدا لە قەزای شەقڵاوە بڵاوکرایەوە.
 
ناساندنی بەرهەمەکە ئێوارەی شەممە 1ـی حوزەیرانی 2025، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرس، هونەرمەند و رۆژنامەڤان بەڕێوەچوو، جگە لە پێشاندانی بەرهەمەکە، هونەرمەند ماهیر ئەمین، چەند بەرهەمێکی پێشکێشکرد و گۆران محەممەد و زیرەک ئەمین بە ئامێری دەف لەگەڵیدا بەشداربوون.
 
بەرهەمی "رەوشەنێ شەقراوێ" لە تێکستی سەرباز مەجید خۆشناو و لە ئاوازی ئازاد خۆشناوە و لە کەناڵی تایبەتی ماهیر ئەمین لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
کاری میوزیکی گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەند هێمن حوسێن، تۆماری دەنگی لەلایەن دیار دلاوەر و میکس ماستەرینگی لەلایەن هۆگر عەزیز کراوە. زیرەک ئەمین، سەرپەرشتیاری هونەریی بەرهەمەکەیە.
 
ئاودێر عومەر، دەرهێنەری ڤیدیۆکلیپەکەیە و گرووپی هەڵپەڕکێی کەرکووک تێیدا بەشدارە و لەلایەن ناوەندی هونەریی زەنێ بەرهەمهاتووە.