پۆڵۆنیا؛ فێستیڤاڵی شتاتشین بۆ دروستکردنی پەیکەر لە لم

رووداو - هەولێر

لە پۆڵۆنیا فێستیڤاڵی شتاتشین بۆ دروستکردنی پەیکەر لە لم بەڕێوەدەچێت، کە تیێدا تائێستا شەش پەیکەر دروستکران.

لە فێستیڤاڵی ئەمساڵ، هونەرمەندان و شێوەکاران ژمارەیەک پەیکەری جۆراوجۆر لەنێویاندا، ئەسپی دەریایی، خوای دەریایی و چەتەی دەریاییان دروستکردوون.

لمی ئەو پەیکەرانەی لێ درووستکراوە، جۆرە لمێکی تایبەتە، بەجۆرێک پێش دروستکردنی هەر پەیکەرێک، تاقیکردنەوە لەسەر نموونەی لمەکە کراوە.

تەنیا بۆ دروستکردنی شەش پەیکەر لمی، لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی شتاتشین لە پۆڵۆنیا زیاتر لە 400 تۆن لم بەکارهاتووە، بەرزی هەندێک لە پەیکەرەکان گەیشتووەتە 4.5 مەتر. بڕیاریشە تاوەکو 20ی ئاب فێستیڤاڵەکە بەردەوام بێت و چەند پەیکەرێکی دیکە دروستبکرێن.