یەکەم ئەکتەری فیلمی سێکسی ئێران، کوردە
رووداو- هەولێر
ئەکتەرێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان یەکەم کەس بووە لە گرتەیەکی سێکسی فیلمێکدا لە ئێران رۆڵی بینیووە.
فەرامەرزی سەدیقی، ئەکتەری بەناوبانگی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکەم ئەکتەری پیاوی سێکسیی سینەمای ئێران بووە ، ئەو لە ساڵی 1976 لە فیلمی "روت تاوەکو نیوەرۆ بە خێرایی " رۆلی پاڵەوانی فیلمەکەی گێڕا، کە وەک یەکەم فیلم لە ئێران دەناسرێت، کە گرتەی سێکسی تێدایە.
چیرۆکی فیلمەکە بەم جۆرەیە، کە پیاوێک کەسێک دەکوژێت و ژنێک ئاگای لێدەبێت، بۆ ئەوەی ئەو نهێنییەی لێ ئاشکرا نەبێت، ناچار دەبێت لەگەڵ ئەو ژنە بخەوێت و بیخوازێت.
فیلمی "روت تاوەکو نیوەرۆ بە خێرایی " سەرەرای ئەوەی لە سەردەمی حکومەتی سکۆلاری پاشایەتی لە ئێراندا بەرهەمهات، بەڵام دیسانیش بەرپرسانی ئەو کاتی ئیدارەی سانسۆڕ بۆ ماوەیەکی زۆر پەخشی ئەو فیلمەیان راگرتبوو، داوایاندەکرد چەند خولەکێکی لێ سانسۆڕ بکرێت ، بەڵام هوشەنگی بەهارلو، دەرهێنەری فیلمەکە لەسەر ئەو باوەڕە بوو، کە ئەو فیلمە بێ ئەو چەند گرتە سێکسییە هیچ چێژێکی نییە.
فەرامەرز سەدیقی لە دایکبووی 1949 لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بەشی هونەری لە زانکۆی هونەرە جوانەکانی تاران تەواو کردووە و لە ساڵی 1972وە تاوەکو ئێستا لە دنیای سینەمادا کاردەکات و لە دەیان فیلمدا دەرکەوتووە.
ئەو ئەکتەرە کوردە لەدوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979، دەچێتە حەج و ئێستا بە حاجی فەرامەرز دەناسرێت.
حاجی فەرامەرز سەدیقی