مەرجەکانی تەرزە بۆ شووکردن

رووداو- سلێمانی

تەرزە عەبدوڵڵا پەیامنێری(تۆڕی میدیایی رووداو) دەڵێت، هونەر و راگەیاندنی وەک یەک خۆشدەوێ و چەن مەرجێکیشی هەیە بۆ شوکردن.

تەرزە عەبدوڵڵا لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە دوایین ژمارەی گۆڤاری سڤیل بڵاوبووەتەوە ، مەرجەکانی بۆ شووکردن خستەڕوو کە ئەمانەی خوارەوەیە. 

یەکەم: دەبێ کەسێک بێت کە کاری راگەیاندنی خۆش بوێت .

دووەم: خۆشم بوێت و خۆشی بوێم .

سێهەم: رێز لە خۆم و لەکارەکەم بگرێت.

تەرزە لە چاوپێکەوتنەکەیدا گوتوشیەتی کە، ئێستا هیچ کەسێک لە ژیانیدا نییە و وەک هەموو کچێکی دیکە بەو قۆناخەشدا تێپەڕیوە بەڵام ئێستا کۆتایی هاتووەو تەنیایە.