دیاری قەرەداغی "زام" دەکاتە جەژنانە

بانوو دڵشاد

رووداو - سلێمانی

هونەرمەند دیاری قەرەداغی لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا کلیپە نوێکەی بڵاودەکاتەوە، کە لە هۆنراوەی شاعیر شێرکۆ بێکەسە.

دیاری قەرەداغی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کلیپی گۆرانی زام کاری وێنەگرتن و مۆنتاژی تەواو بووە، لە جەژندا دەیکەمە دیاری بۆ هەوادارانم".

"زام" شیعری شاعیری کۆچکردوو شێرکۆ بێکەسە و ئاوازی سەلاح رەئووفە. هەروەها بڵند قەرەداغی کاری ریکۆرد و مایسترینگی بۆ کردووە.

ئەو گۆرانییە کاری وێنەگرتنی لە ئێران بۆ کراوە و چەند میوزیسیانێکی وەک هێمن مەجید، نەژاد بەرزنجی، خەلیل عەبدوڵڵا و نیاز محەممەد بەشدارییان تێدا کردووە. کاری دەرهێنانیش کۆمپانیای مەستی فیلم ئەنجامیداوە.