ریکۆردە سەرنجراکێشەکانی سێکس لە دونیادا

رووداو - ئاژانسەکان

سەنتەری لێکۆڵینەوە سێکسییەکانی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ژنێکی وەک خاوەن زۆرترین ئۆرگاز (گەیشتن بە لوتکەی چێژ) دیاریکردووە و ئەم ژنە لە یەک کاژێردا ١٣٤ جار بە ئۆرگازم دەگات.

بەڵام لە پیاواندا ئەم ژمارەیە زۆر کەمترە و زۆرترین ژمارەی ئۆرگازم هی پیاوێکە کە لە یەک کاژێردا ١٦ جار بە لوتکەی چێژ دەگات.


درێژترین ماوەی ماچکردن

ژن و پیاوێکی تایلەندی بە ماچێکی ٥٨ کاژێر و ٣٥ خولەکی بوونە خاوەنی درێژترین ماچ لە دونیادا.



خاوەنی گەورەترین سنگ

ماریا هیڵ، ئەو ژنەیە کە خاوەنی گەورەترین سنگە لە دونیادا. ئەو قورسایی سنگی ٢٠ کیلۆیە و ژمارەیەکی زۆر هەواداری هەیە لە تۆڕی ئینستاگرام.



زۆرترین ژمارەی پەیوەندی سێکسی

ژنێکی ئەمریکی خەڵکی شاری هۆستن لە ساڵی ١٩٩٩ لە ماوەی ١٠ کاژێردا لەگەڵ ٦٢٠ کوڕ پەیوەندی سێکسی ئەنجامدا و بەو ژمارەیە بوویە خاوەنی زۆرترین پەیوەندی سێکسی لە ماوەیەکی دیاریکراودا.



خاوەنی درێژترین ئەندامی نێرینە

جۆنا فالکۆن، خاوەنی گەورەترین ئەندامی نێرینەیە لە دونیادا و درێژی ئەندامی نێرینەی ٣٤،٩ سانیتمەترە.