هەورامان بەهرامی یەکەم کۆمەڵە شیعری بە هەورامی بڵاوکردەوە


رووداو دیجیتاڵ

کتێبی شیعری (کام کۆڵانەرە بلوو رام نەگنۆوە لاو وێ)، بەرهەمی نوێی هەورامان بەهرامی، نووسەر و شاعیر، بە هەورامی لە لایەن ناوەندی چاپ ڤاریا چاپ و بڵاوکرایەوە.
 
ئەم بەرهەمە شیعرییە لە 90 لاپەڕەدا لە لایەن شادمان بەردئەفکەن رووبەرگی بۆ کراوە، مەحیەدین کەریمیان کاری دیزاینی لەسەر کردووە.
 
هەورامان بەهرامی، لە 1984 لەدایکبووە، چەندین وتار و نووسراوەی لە بواری فەرهەنگی و ئەدەبی هەیە.
 
ئەرکی هەڵەچنیی کتێبی کۆمەڵە وتاری کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی زمان و ئەدەبی کوردی، دیوانی مەولەویی کورد کردووە، هەروەها سەرنووسەری گۆڤارەکانی (ئەهوورا)، (ساماڵ)، (چرۆ) و (روجیار) لە چالاکییەکانی ئەم شاعیرەیە.