خەڵاتەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دابەشکران
رووداو - هەولێر
چالاکییەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کۆتاییهات، تێیدا 134 فیلم نمایشکران کە 44 یان فیلمی کوردی بوون و خەڵات بەسەر فیلمە براوەکانیشدا دابەشکرا.
خەڵاتەکان سەرجەمیان 15 خەڵاتبوون، کە سیانیان زێڕین و 12ـەکەی دیکەشیان زیوین بوون و بەمشێوەیە دابەشکران:
- خەڵاتی بەهرەی نوێ بە فیلمی "Rhino" لە دەرهێنانی Puran Mohammad بەخشرا
- خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەشن بە فیلمی "DREAMS IN THE DEPTHS" لە دەرهێنانی REZA MOHAMMADI بەخشرا.
- خەڵاتی دادوەران بۆ کورتەفیلمی ناوخۆیی بە فیلمی "رێگا" لە دەرهێنانی خەیبەر رەفیق بەخشرا.
- خەڵاتی باشترین فیلمی ناوخۆیی بە فیلمی "رۆژێک لە رۆژان لە کوردستان" لە دەرهێنانی ژینۆ هادی بەخشرا.
- خەڵاتی دادوەرانی باشترین کورتەفیلمی نێودەوڵەتی بە کورتەفیلمی (Asmnina) لە دەرهێنانی Dekel Berenson بەخشرا.
- خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی نێودەوڵەتی بە کورتە فیلمی (Unlike today) لە دەرهێنانی Astrid Menzel بەخشرا.
- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری نێودەوڵەتی بە دۆکیۆمێنتاری (Terra) لە دەرهێنانی Julian Kushnarinko بەخشرا.
- خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری ناوخۆیی سنەوبەری ئاڵتوونی بە دۆکیۆمێنتەری "دیالۆگ" لە دەرهێنانی سەلیم یڵدز بەخشرا.
- خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتوونی بۆ باشترین فیلمی درێژ بە فیلمی A tale of 3 sisters لە دەرهێنانی ئەمین ئاڵپەر بەخشرا.
- خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلمی درێژ بەخشرا بە رەزا میرکەریمی دەرهێنەری فیلمی قەسری شیرین.
- خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرا بە فیلمی Parasite لە دەرهێنانی Bong Joon-ho
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ فیلمی درێژ بەخشرا بە ئەکتەر Camere Ebuzziya لەفیلمی A tale of 3 sisters لە دەرهێنانی ئەمین ئاڵپەر
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ فیلمی درێژ بەخشرا بە ئەکتەر Victor zhusti لە فیلمی The Delegation لە دەرهێنانی Bujar Aliamni
- خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بەخشرا بە فیلمی The mute لە دەرهێنانی Bartosz Konopka
- خەڵاتی دادوەران بۆ فیلمی درێژ بەخشرا بە فیلمی Screwdriver لە دەرهێنانی Bassam Jarbawi