گۆرانیبێژەكەی (خەتابە) عەرەبی سەرێكانیێیە
رووداو - مەدرید
عومەر سلێمان، گۆرانیبێژی بەناوبانگی شایی و هەڵپەڕكێ لە سووریا، سەرەتای ئەم مانگە بە هاوڕێیەتی میوزیكژەنی كورد رێزان سەعید بەشداری فێستیڤاڵی “Red Bull Music Academy Weekender” بوو لە شاری مەدرید و لەوێ بە كوردی و عەرەبی گۆرانی گوت.
میدیای ئیسپانیا لەوبارەوە بڵاویكردەوە كە فێستیڤاڵەكە بە كۆنسێرتێكی عومەر و رێزان دەستیپێكرد، رۆژنامەی (El País)ی ئیسپانی لەبارەی گۆرانیبێژی كۆنسێرتەكە نووسیبووی “عومەر وەكو گۆرانیبێژێكی شایی و هەڵپەڕكێ لە كوردستان دەستیپێكردووە. ئێستاش بەشداری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وڵاتانی رۆژئاوا دەكات. عومەر بەهۆی تێكەڵكردنی هۆنراوەی عەرەبی لەگەڵ میوزیكی فۆلكلۆریی سووری ناوبانگێكی بۆ خۆی دروستكردووە لەنێو جیهانی هونەری سەردەمدا”.
عومەر سلێمان بەڕەگەز عەرەبە و ساڵی 1966 لە ناوچەی سەرێكانیێ لە رۆژئاوای كوردستان لە دایكبووە، عومەر لەگەڵ رێزان كە ئەویش خەڵكی سەرێكانیێیە، لەساڵی 1996ەوە پێكەوە كاردەكەن. رێزان بەشێوەیەكی لێهاتوو ئامێری ئۆرگ لێدەدات و بەبەكارهێنانی ئۆرگ دەتوانێ كاری گرووپێك ئەنجام بدات. ئۆرگەكەی دەنگی زۆر ئامێری میوزیكی جۆراوجۆر دەردەكات، بە تایبەتی دەنگی زوڕنا و تەمبوور. لە فێستیڤاڵە نێونەتەوەییەكاندا مرۆڤ دەتوانێ گوێ لە ئاوازی گۆرانی كوردی (چیا بەرف و بارانە) و (نارێ) و (تارق مێڤانێ منە) بگرێت، بەڵام بەهۆنراوەی عەرەبی و بە دەنگی عومەر سلێمان.
ناوبانگی عومەر لەسەر ئاستی سووریا و دەوڵەتە عەرەبییەكان بە گۆرانی (خەتابە) دەستیپێكرد. لە كلیپی ئەو گۆرانییەدا دەنووسرێت كە میوزیكی ئەو گۆرانییە لە فۆلكلۆری كوردی وەرگیراوە. رێزانیش میوزیكی گۆرانییەكەی ئامادە كردووە. ئەو گۆرانییە زیاتر لە 10 ساڵە گوتراوە، بەڵام هێشتا هەر زیندووە، تاوەكو ئێستاش لە كۆنسێرتی بووك گواستنەوەی كوردی رۆژئاوادا لە وڵاتانی ئەوروپا لێدەدرێت و شایی و هەڵپەڕكێی بووك گواستنەوەی پێ گەرمتر دەكرێت. عومەر دەڵێت مرۆڤ دەتوانێ گۆرانی هەڵپەڕكێی وەكو (شێخانی شێخانی) و (یار حەمۆ) بە عەرەبی گوێ لێبگرێ.
ناوبانگی جیهانیش بۆ عومەر سلێمان بەهۆی مارك گورگیس، بەرهەمهێنەری ئەمریكی بەڕەچەڵەك عێراقییەوە پەیدابوو كە ئامادەكاری گۆرانییەكانی عومەر بووە لە شاییەكاندا، گۆرگیس كارەكانی عومەری لە رێگەی كۆمپانیای (Sublime Frequencies) ی ئەمریكی بڵاودەكردنەوە.
رێزان و عومەر ساڵی 2011 لەگەڵ بژۆرك، گۆرانیبێژی ئایسلاندی سێ ریمێكسیان تۆماركرد. ئەوە پێنج ساڵە بەشداری دەكەن لە فێستیڤاڵەكانی میوزیكی ئەلكترۆنیك لە ئوسترالیا، ئەوروپا، كەنەدا و ئەمریكا. لەم فێستیڤاڵە نێونەتەوەییانەدا چۆن كورد و عەرەب لەگەڵ گۆرانییەكانی عومەر بە جۆش و خرۆشەوە هەڵدەپەڕن، خەڵكی نەتەوەكانی دیكەش لەبەر هەمان میوزیك بەگەرمی هەڵدەپەڕن.
بۆچی بە كوردی گۆرانی نەڵێم؟
لە لاپەڕەی ناساندنی عومەر سلێمان لە ماڵپەڕی ویكیپێدیا نووسراوە كە بە كوردی و عەرەبی گۆرانی دەڵێت. عومەر سلێمان خۆیشی لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ رۆژنامەی
(El País) دەڵێت كە بە كوردی و عەرەبیش گۆرانی دەڵێت: “ئەو شوێنەی من لێی دەژیم، كوردیشی لێ هەیە، ئیدی بۆچی بە كوردی گۆرانی نەڵێم؟ هەڵپەڕكێ بۆنەیەكە كە هەموو گەل تێیدا كۆدەبێتەوە. بە عەرەبی گۆرانی دەڵێم و بە كوردیش دەیڵێم و بەمشێوەیە هەموو خەڵك لێم تێدەگات”.
هێشتا گەشتی ئەم ساڵەی عومەر و رێزان كۆتایی نەهاتووە. كۆنسێرتی داهاتوویان لە ئەمستردام، پاریس، دبڵن، گلاسكۆ، لەندەن و تۆكیۆ دەبێت.
عومەر سلێمان لە 21ی ئەو مانگە بە هاوكاری فوور تەل، بەرهەمهێنەر و میوزیكژەنی بەریتانی ئەلبوومێكی تازەی بڵاوكردەوە.