خانمە دەرهێنەرێکی کورد، زنجیرەدرامایەک لەڕێگەی نێتفلێکس بەرهەمدێنێت

رووداو - هەولێر 

خانمە دەرهێنەرێکی کورد، زنجیرە درامایەک بەناوی سکایلاین لە نێتفلێکس بڵاودەکاتەوە.

سۆلین یوسف خانمە دەرهێنەرێکی کورد، لە ئەڵمانیا دادەنیشێت و دەرهێنەری زنجیرەدرامای سکایلاینە کە ئەم زینجیرەیە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای نێتفلەکس و کۆمپلیزن فیلمە.

زنجیرەدراماکە تاوەکو ئێستا شەش بەشی لێ بەرهەمهێندراوە و باس لە نەوجەوانێکی بەهرەمەند لە فرانکفۆرت دەکات، کە گۆرانی هیپ هۆپ دەڵێت و دواتر دەچێتە نێو جیهانێکی تێکەڵ لە میوزیک و تاوانکارییەوە.

سۆلین یوسف خەڵکی باشووری کوردستانە و لە دایکبووی ساڵی 1987ی پارێزگای دهۆکە.

هاوکات یەکەمین خانمە دەرهێنەری کوردە کە لەڕێگەی کۆمپانیای نێتفلەکسەوە زنجیرەدرامایەک بەرهەمبێنێت.