چیرۆکی هیدایەت شێخانی؛ 30 ساڵە تەنیا جلی کوردی لەبەردەکات
رووداو دیجیتاڵ
کاتێک دەچیتە نێو بازاڕی قەیسەریی هەولێر، پیاوێکی گەنج دەبینیت کە جامانە و کڵاو دەفرۆشێت. ئەو بەردەوام بە جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەوێت.
ئەو گەنجە ناوی هیدایەت شێخانییە. بە رووداوی گوت: زۆر خولیای جلوبەرگی کوردیم هەیە، هەر ئەو حەز و خولیایەم بوو وایکردووە دەست بە فرۆشتنی کڵاو و جامانە بکەم.
ئەو داوا دەکات خەڵک نەک تەنیا لە بۆنەکاندا، بەڵکو بەردەوام هەوڵ بدەن جلوبەرگی کوردی لەبەربکەن. دەڵێت: "شەرم مەکەن لە پۆشینی ئەو جلوبەرگە."
هیدایەت لە ڤیدیۆکەدا چیرۆکی خۆی و جامانەفرۆشتنەکەی دەگێڕێتەوە. باسی ئەوەش دەکات خواست لەسەر کام جۆری جامانە زۆرە.