بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ناسەقامگیریی دۆخی ئەمنی، بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیریی زاخۆ چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شاڵ و شەپکی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەخوڕەی ئەم ساڵ و بەتایبەتی لە وەرزی بەهاردا ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کەرتی کشتوکاڵ لە دەشتە بەپیتەکانی زرارەتی و بەڕانەتی بووژانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
جیاواز لە ساڵانی رابردوو، ئەم ساڵ ناسەقامگیری ناوچەکە کوردانی ئێزدیی لە هەرێمی کوردستان لە جەژنی سەری ساڵ بێبەش کرد.
ناوچەی شێخ توراب کە 38 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە، بەهۆی جوانیی سرووشتەکەیەوە لە وەرزی بەهاردا، خەڵکێکی زۆر بۆ هەڵمژینی هەوایەکی پاک و بەسەربردنی کات، بۆ گەشت و سەیران رووی لێدەکەن
ناوچەی خۆشناوەتی دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر و بە سرووشتە شاخاوی و دڵگیرەکەی ناسراوە. ئەم ساڵ دوای چەندین شەپۆلی بارانبارینی یەک لەدوای یەک، سیمایەکی دڵڕفێنی وەرگرتووە. هاتنی بەهارێکی پڕ لە سەوزایی وایکردووە تەواوی دۆڵ و گرد و چیاکانی ناوچەکە بەرگی سەوز بپۆشن
لەدوای راگرتنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کە نزیکەی 40 رۆژی خایاند، دەرگەی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.