شاعیرە ناودارەکەی موکریان کۆچی دوایی کرد
ئا: کانی مەهابادی
رووداو- هەولێر
ئێوارەی دوێنێ شاعیر، نووسەر و رۆژنامەوانی ناسراوی کورد سولەیمان چیڕە(هێرش) لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کرد.
هێرش ساڵی 1951 لە گوندی هەمزاوای شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاوی بە ژیان هەڵێناوە و یەکێک لە تێکۆشەرانی بزووتنەوەی سیاسی چەپی ئێران لە رۆژهەڵات بووە. هاوکات دۆستێکی نزیکی هێمن موکریانی بووە و بە شارەزایەکی شێعرەکانی هێمن ناوی دەرکردووە.
هێرش ساڵی 1987 رووی لە هەندەران کردووە و لە ساڵی 1989وە لە سوید گیرساوەتەوە و لەوێ درێژەی بە چالاکی ئەدەبی و رۆژنامەوانی داوە. ماوەی 10 ساڵان بەڕێوەبەر و به‌رپرسی گۆڤاری "گزینگ" بوو که گۆڤارێکی کەلتووری – ئەدەبی بوو و چل ژماره‌ی لێ بڵاوکردەوە.
یەکێک لە بەرهەمە چاپکراوەکانی هێرش پێداچوونەوە و بڵاوکردنەوەی دیوانی شیعرەکانی هێمن موکریانی بوو لە وڵاتی سوید و چەند شیعرێکی بڵاونەکراوەی هێمن رەنگ و روویەکی جیاوازتریان بە دیوانەکە بەخشیبوو.
جگە لە چاپکردن و بڵاوکردنەوەی شێعرەکانی خۆی، بەشێک لە شیعرەکانی حافزی شیرازی شاعیری بەناوبانگی فارسی لە سەر هەمان کێش و ریتم وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
هێرش دوای تەمەنێک خزمەتکردن بە وێژە و رۆژنامەگەریی کوردی، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 9-4-2013 لە تەمەنی 62 ساڵیدا و لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکای شاری ستۆکهۆڵمی سوید ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەوەش نموونەیەک لە شێعری هێرش؛
پۆلی مه‌ستان
«ورده ورده، پۆلی مــــــــه‌ستان دێنه‌وه
نه‌خته نه‌خته، مــــه‌ی په‌رستان دێنه‌وه
دڵنه‌وازان، نازی نازان وا لـــــــــــــــه ڕێن
گوڵعوزاران بۆ گـــــــــــــــوڵستان دێنه‌وه*«
دێ به‌سه‌رچێ، جه‌ور و ده‌وری ناكه‌سان
عیشقبازان بۆ دڵستــــــــــــــــــان دێنه‌وه
نـــازداران، رازدارانی ئــــــــــــــــــــــه‌وین
د‌ه‌سته‌ده‌سته، ده‌ف بــــه‌ده‌ستان دێنه‌وه
چـــــــــاوی هیوا ببڕه ڕوانگـــــه‌ی جێ‌ژوان
به‌سته‌بێژان، بێری كــــــــوێستان دێنه‌وه
فیتنه‌ســازان و ده‌غـــــــــــه‌ڵبازان ده‌ڕۆن
هــــــــــه‌قنه‌وازان، گـــه‌لپه‌رستان دێنه‌وه
* دوو دێڕی یه‌كه‌می ئه‌م غه‌زه‌له « اندك اندك جمع مستان می رسند...»، ئی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی مه‌وله‌ویی به‌لخی یه. دێڕه‌كانی دیكه له سه‌ر كێش و هه‌وای غه‌زه‌له‌كه گوتراون.
س. چ. هێرش
تیبینی: شێعرەکە لە لاپەڕەی فەیسبووکی سولەیمان چیرە(هێرش) وەرگیراوە.