عادل ئیمام هێز دەبەخشێتە رانیە

رووداو – هەولێر

رانیە یوسف كە لە نەوەتەكاندا شاجوانی میسر بووە، ئاشكرای كرد لەگەڵ ئەكتەری میسری عادل ئیمام بەشداریی زنجیرە درامایەك دەكەن كە هەردووكیان رۆڵی سەرەكیی تێدا دەبینن.

رانیە یوسف كە لە ساڵی 1973 لەدایك بووە، یەكێك بوو لە ئەندامانی لێژنەی دادوەریی هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستان. ئەو لە لێدوانێكدا بە (رووداو)ی گوت "ئێستا ئامادەكاری بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرە درامایەكی نوێ دەكەین كە تێیدا من و ئەستێرەی عەرەب عادل ئیمام پێكەوە دەردەكەوین، دراماكە باس لە ژیانی كۆمەڵایەتی ئێستای خەڵكی میسر دەكات و بەجۆرێكی كۆمیدی-درامی رووداوەكان دەگێڕێتەوە".

رانیە دەشڵێت "زۆر دڵخۆشم كە لە كارێكدا لەگەڵ ئەو دەردەكەوم، ئەو ئەكتەرێكە بە مانای وشە هێز و متمانەی گەورە دەبەخشێتە ستاف، من ئەزموونی گەورەم لەگەڵ عادل ئیمام وەرگرتووە و هەمیشە خۆشترین ساتەكانی دەركەوتنم و رۆڵبینینم لەگەڵ ئەو بووە".