ئیبراهیم ئه‌ركاڵ كۆچی دواییكرد
رووداو - ئیستەنبوڵ
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی توركیا ئیبراهیم ئه‌ركال کە چەند رۆژێک لەمەوبەر تووشی مەرگی مێشک بوبوو، كۆچی دواییكرد.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر نەجدەت ساغڵام بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی توێژینەوە و فێرکاری ئومرانییە لە ئیستەنبوڵ، رایگەیاند، هونەرمەند و گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی توركیا، ئیبراهیم ئەرکاڵ کە پێشتر مێشکی راوەستابوو کاژێر 22:10 خوله‌كی شه‌وی پێنجشه‌ممه 11-5-2017 دڵیشی لە لێدان کەوت و گیانی سپارد.ساغڵام گوتی "داوای لێخۆشبوونی لە خوای گەورە بۆ دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری دەکەین".
ئەرکاڵ کە چەند رۆژێک لەمەوبەر مێشکی راوەستا، بەڵام دڵ و ئەندامەکانی دیکەی جەستەی بەردەوامبوون لە کارکردن.
ئیبراهیم ئه‌ركاڵ له‌دایكبووی 1966ـه له پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم له باكووری كوردستان و له سه‌ره‌تای ساڵی 1988 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ریی كرد و له‌سه‌ر ئاستی توركیا و ده‌ره‌وه‌شدا زۆر به‌ناوبانگ بوو.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان