ئیبراهیم تاتڵیسەس ژیانی هاوژینی پێک دەهێنێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئیبراهیم تاتڵیسەس، هونەرمەندی ناسراوی تورکیا دەڵێت، دوور نییە بەمنزیکانە ژیانی هاوژینی پێکبهێنێت.
ئیبراهیم تاتڵیسەس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا دەڵێت، "دوور نییە هەر کاتێک ژیانی هاوژینی پێکبهێنم. تەنیایی تایبەتمەندی خودای گەورەیە و منیش حەز لە ژیانی تەنیایی ناکەم."
بە گوێرەی میدیای تورکیا، دەکرێت ئەو کەسەی ئیبراهیم تاتڵیسەس ژیانی هاوژینی لەگەڵ پێکبهێنێت گولچین کاراکایای تەمەن 28 ساڵی بێت کە مەیکەپ ئارتیستی تایبەتی خۆیەتی.
ئیبراهیم تاتڵیسەسی تەمەن 71 ساڵ دووجار ژیانی هاوژینی پێکهێناوە؛ باوکی پێنج کچ و دوو کوڕە بەناوەکانی ئەحمەد، ئیدۆ، زوبەیدە، گولشەن، گولدەن، دیلان و ئەلیف.
رۆژی 4ی ئابی 2023، ئیبراهیم تاتڵیسەس وەڵامی هەواڵەکانی تایبەت بە مایەپووچبوونی دایەوە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیبوو.
ئەو هونەرمەندە لیستی موڵک و ماڵ و سامانی خۆی ئاشکرا کرد کە دەیان باڵەخانە، هۆتێلی پێنج ئەستێرەیی، زنجیرەیەک کەبابخانە و یەکەی نیشتەجێبوون و دەیان ڤێلای لەخۆگرتبوو.