فەریت سەڤیم بەرهەمێکی فۆلکلۆری شرناخ بڵاودەکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

فەریت سەڤیم، هونەرمەندی باکووری کوردستان، ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بە بەشداریی ژمارەیەک لە هونەرمەندان بڵاوکردەوە، تێیدا گۆرانییەکی فۆلکلۆری شرناخی باکووری کوردستان پێکەوە دەڵێنەوە.
 
فەریت سەڤیم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە بە ناوی "هۆی سۆسن"ـە و لە تێکست و ئاوازی فۆلکلۆرە و لە سەردەمی کەرەنتینەدا بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنوە، بە ژەنینی ئامێری گیتار و بە شێوەی لایڤمیوزیک گوتراوە.
 
فەریت سەڤیم ساڵی 1995 لە شرناخی باکووری کوردستان لەدایکبووە. ئەو تێکستی گۆرانی دەنووسێت و گیتارژەنە. لە 2014وە دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکی تاک و دوو ئەلبوومی گۆرانییە، ئەوانیش ئەلبوومی "Blues in Botan" و "لمالێ".