گۆرانیبێژ رەزا جوولەکانی کۆچی دواییکرد
رووداو – هەولێر
گۆرانیبێژی میلـلی، رەزا جوولەکانی لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە میلـلییەکانی کوردستان و هاوڕێی کۆچکردوو رۆژی پێنجشەممە، 14-03-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "جوولەکانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکردووە".
جەزای ساز ئاماژەی بەوەکرد، نزیکەی حەوت مانگە بەهۆی نەخۆشیی دڵ و گووشاری خوێنەوە، رەزا جوولەکانی لەژێر چاودێریی پزیشکدا بووە.
رەزا جوولەکانی خەڵکی شاری سلێمانی بوو، وەکو جەزای ساز باسی دەکات، نزیکەی 40 ساڵە سەرقاڵی کاری هونەری بووە.
تەرمی ئەو گۆرانیبێژە دوای رێوەڕەسمە ئایینییەکان ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە خاک دەسپێردرێت.