خەتەر بەرهەمێکی نوێی راپی بڵاوکردەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

خەتەر، هونەرمەندی راپەری کورد، نوێترین بەرهەمی بە ناوی "Maestro´s Grand Finale" بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە.
 
ڤیدیۆکلیپی "Maestro´s Grand Finale" لە دەرهێنانی رەوەز رەسووڵە و Halim & Justin Kroll وەک ئەکتەر تێیدا بەشدارن. 
 
خەتەر ساڵی 1982 لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. ناوی تەواوی "ژیوار حیجابی"ـیە. لە منداڵییەوە لەگەڵ ماڵباتەکەی چووەتە ئەڵمانیا و ئێستاش هەر لەو وڵاتە دەژی. 
 
خەتەر راپ بە زمانی کوردی و ئەڵمانی دەڵێت. ئەو راپەرە کوردە ساڵی 2008 یەکەم ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە.