بێریڤان دەهۆڵ و زوڕنا بڵاودەكاتەوە
رووداو- هەولێر
بێریڤان ئەلپ، كچە گۆرانیبێژی باكووری كوردستان گۆرانییەكی نوێ بەناوی دەهۆڵ و زوڕنا كلیپ دەكات، هاوكات ئامادەكاری بۆ ئەلبوومێكی گۆرانی دەكات.
بێریڤان كە لە سوید دەژیت، لە رێی تەلەفۆنەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "نوێترین بەرهەمم گۆرانییەكە بەنێوی دەهۆڵ و زوڕنا كە بەشێوەزاری سۆرانی گوتوومە". گوتیشی " گۆرانیییەكە شادە، میلۆدی و تێكستەكەی فۆلكلۆری كوردییە. سەرجەم كارەكانی تەواو بووە و لە ماوەیەكی نزیكدا كلیپێكی بۆ دەكەین".
جگە لە تۆماركردنی دەهۆڵ و زوڕنا، بێریڤان سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكی گۆرانییە كە بەشێَكی زۆر لە ئاواز و تێكستەكان ئامادەن و كاری میوزیك و دابەشكردنی بۆ دەكرێت".
بێریڤان ئەلپ ساڵی 2014 ئەلبوومێكی گۆرانی بەناوی "هەرە لێ لێ" بڵاوكردەوە كە لە 9 تراك پێكهاتبوو.