حەسنا مەتەر لە هەولێرەوە نوێترین بەرهەم بڵاودەکاتەوە

رووداو – هەولێر

گۆرانیبێژی لوبنانی حەسنا مەتەر، کە ئێستا لە شاری هەولێر دادەنیشێت، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "بەدەوی" بڵاودەکاتەوە، تێکست و ئاوازی گۆرانییەکەش لە لایەن رەواد سەعبە ئامادەکراوە.

حەسنا مەتەر، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "بەدەوی گۆرانییەکی فۆلکلۆری لوبنانییە، ئەم گۆرانییە لە لایەن کەناڵی LBC کاری پەخشکردن و دابەشکردنی بۆ ئەنجامدەدرێت، لە ماوەی 3 رۆژدا لە لوبنان کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە".

مەتەر گوتیشی "لەم هەفتەیە سەردانی دوبەی دەکەم و لەوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تەواوبوونی کارەکانی گۆرانییەکەم رادەگەیەنم، لە بەرنامەشمدایە بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ بگەڕێمەوە هەرێمی کوردستان".